ئەفسەرێکی کورد دەکرێتە بەڕێوه‌بەری هەواڵگری کەرکوک

0
1061
شارى كه‌ركوك | فۆتۆ: كه‌ركوك ناو

بە بڕیارێکی وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئەفسەرێکی کورد دەکرێتە بەڕێوه‌بەری هەواڵگری و نەهێشتنی تیرۆری کەرکوک لەشوێنى ئەفسەرێکی تورکمان.

بەپێی نووسراوێک کە ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه‌ لەلایەن وه‌زارەتی ناوخۆوە دەرچووە، عەمید ئۆرهان خەلیل، لە پۆستی بەڕێوه‌بەری هەواڵگری کەرکوک دورخراوەتەوە کە لە پێکهاتەی تورکمانە و لە شوێنەکەی ئەفسەرێکی کورد دانراوە”.

لە نووسراوەکەدا هاتووە، “عەمید کاوە حەسەن، ئەفسەر لە فەرماندەیی هێزەکانی سنوور گوازراوەتەوە بۆ کەرکوک و پۆستی بەڕێوه‌بەری هەواڵگری پێدراوە”.

عەمید کاوە حەسەن لە پێکهاتەی کوردە و فەیلیە و خەڵکی شاری خانەقینە، پێشتریش پۆستی دیکەی لە سنووری پارێزگای کەرکوک هەبووە.

 

بەشی بکە لە
تاگەکانکوردستان
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this