ئەنجومەنی وەزیران لەسەر چەند پرسێک کۆدەبێتەوە

0
314

SNNـ بڕیار محەمەد

ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەسەر پرسی ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان کۆدەبێتەوە.

پەیامنێری SNN لەهەولێر ڕایگەیاند: ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بەسەرپەرشتی سەرۆکی حکومەت وجێگرەکەی لە هۆڵی سەعد عەبدوڵا لەشاری هەولێر کۆدەبنەوەو تەوەری کۆبوونەوەکانیش بەمشێوەیە دەبێت لە”بڕگه‌ی یه‌كه‌می كۆبوونه‌وه‌ی ئەمڕۆدا ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان تایبه‌ته‌ به‌ كه‌ركوك و ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان”.

برەگەیەکی تری کۆبوونەوەکە تایبەتە بەپرسی دارایی و چۆنیەتی دەربازبوون لەو قەیرانەوە هەروەها چوونی شاندی هەرێم بۆ بەغدا و هاوکات پرسی چاکسازی و ئامادەکردنی ئەو راپۆرتەی کە سەرۆکی حکومەت بەنیازە رۆژی دووشەمەی هەفتەی داهاتوو لە پەرلەمان بیخوێنێتەوە لەبەرامبەر هەنگاوەکانی چاکسازی.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this