گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ چوارشەممە 30/9/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

0
483
مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان

SNN Sport

ئەمڕۆ  چوارشەممە (30/9/2020) گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو…

ئاس:

  • هازارد، هەوڵدانی دووەم.
  • بەلجیکیەکە دوای ساڵێکی بێهیوا لەگەڵ ریاڵ مەدرید، لە کۆتاییدا ناوی لە لیستی یاریزانە بانگکراوەکانە بۆ یاری ئەمشەو بەرامبەر بە ڤەلەد وەلید تا چەند خولەکێک یاری بکات.
  • یۆڤیچ نزیکبووەتەوە لە یانەی مانچستەریونایتد، یانە ئینگلیزیەکە دەرفەتی باشتر و زیاتری بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە هەیە تا یانە ئیتاڵییەکان.
  • مایۆراڵ لە ریاڵ مەدرید دەمێنێتەوە.

 

مارکا:

  • گەیشتنی یاریزانی نوێ بۆ یانەی ریاڵ مەدرید.
  • هازارد و ئەسینسیۆ گەڕانەوە بۆ لیستەکەی زیدان.
  • لەوانەیە هازارد لە یەکەم یاری وەرزی نوێ دەربکەوێت لە لالیگا.
  • ئاتلەتیکۆمەدرید تاقیکردنەوەیەکی تر دەکات و رووبەڕووی هیوسکا دەبێتەوە.

 

سپۆرت:

  • میسی داوای ئاشتی و یەکگرتوویی دەکات.
  • سێرجینۆ دیست گەیشتە یانەی بەرشەلۆنە بۆ واژۆکردنی گرێبەستەکەی.
  • یانەی لیۆن نرخی دیپای بۆ 13 ملیۆن یۆرۆ کەمدەکاتەوە.

 

 

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:

 

  • دیست لە بەرشەلۆنەیە.
  • یاریزانە نێودەوڵەتیەکەی ئەمریکا گەیشتە بەرشەلۆنە چاوەڕوان دەکرێت لە رۆژانی داهاتوو گرێبەستەکەی تەواو بکرێت.
  • زیدان هازارد و ئەسینسیۆ بۆ یاری ڤەلەد وەلید بانگ دەکات و پشتگیری تەکنەلۆژیای ڤیدیۆیی دەکات.
  • بۆ یاری ئەمشەوی هویسکا سیمیۆنی دەیەوێت لویس سوارێز بە سەرەکی یاری پێبکات.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this