ئەمریکا سیستمی پاتریۆت لەسعودییە دەکشێنێتەوە

0
227

ئەمریکا سیستمی پاتریۆت لەسعودییە دەکشێنێتەوە

 

SNN

حکومەتی ئەمریکا بڕیاریداوە سیستمی بەرگری پاتریۆت لەعەربستانی سعودیە بکشێنێتەوە و بوونی سەربازی وڵاتەکەشی لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کەمبکاتەوە.

رۆژنامەی ۆڵستریت جۆرناڵ بڵاویکردۆتەوە: ئەمریکا بەنیازە 4 سەکۆی مووشەکیی پاتریۆت لە ریاز بکێشێتەوە.

هاوکات واشنتۆن بڕیاریشیداوە دەیان سەربازی وڵاتەکەی لەو وڵاتە بکشێنێتەوە کە دوای هێرشەکانی ساڵی پار بۆ سەر دامەزراوە نەوتییەکانی ئارامکۆ ئەمریکا ناردبوونی بۆ پاسەوانیی.

بەپێی رۆژنامەکە بەرپرسانی ئەمریکا گەیشتوونەتە ئەو بڕوایەی چیتر ئێران هەڕەشەیەکی جددیی و بەپەلە نییە بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لەناوچەکە.

زۆرێک لەمیدیاکانی ئەمریکا و بەتایبەت ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، پێیانوایە ئەو هەنگاوەی ترەمپ وەک سزادانێک وایە بۆ سەر بەرپرسانی سعودییە کە بوونەهۆی ئەوەی بازاڕەکانی نەوتیان نغرۆ کرد و تووشی داڕمانیان کرد.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this