وەرزی تەكاندنی گوێز لە هەورامان دەستپێكردووە

0
158

SNN-عەلی حەمە سەعید

ساڵانە لەمكاتەدا هەورامییەكان بەمەستی تەكاندن و كۆكردنەوەی بەرهەمی دارگوێزەكانیان ڕوو لە باخەكانیان دەكەن بە شێوەی كۆمەڵ و هەرەوەزی بە سود وەرگرتن لە كەسانی شارەزا و بە ئەزمون دەستدەكەن بە تەكاندنی دارگوێزەكان، بە وتەی خاوەن باخەكانی دارگوێز لە هەورامان ئەمساڵ بە بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو بەرهەمی گوێزیان كەمی كردووە.

ساڵانە لەسەرەتاكانی وەرزی پایز لەناوچەی هەورامانی سەر بەپارێزگای هەڵەبجە خەڵكی گوندەكان سەرقاڵی تەكاندن و كۆكردنەوەی بەرهەمی گوێز دەبن و پێكەوە ژن و پیاو و گەنجەكان بەهەرەوەزی سەرقاڵی كاركردن دەبن

محەمەد ڕەسوڵ، یەكێك لە خاوەن باخەكانی دارگوێز لە هەورامان بە SNNی ڕاگەیاند: ساڵانە لەم كاتەدا دارگویزەكانمان دەتەكێنین و هەندێك لەبەرهەمەكە بۆ خۆمان دەبێت، كە بەچەند شێوازێك سودی لێ وەردەگرین بەتایبەت لە خواردنی بەرچایی بەیانیان و بەتێكەڵ كردنی لەگەڵ مێوژ و هەنجیر لە شەوچەرەكانی پایز و زستان و هەندێ جاریش بەكولێرە كە پێی دەڵێین (گێتە مەژگە) بەكاری دەهێنین، ئەوەشی لێمان زیاد بێت دەیفرۆشین.

ئاماژەی بەوەشكرد، “ئەو كەسەی بە كاری تەكاندنی گوێز هەڵدەستێت پێی دەوترێت (شەنیەر) كە پێویستە دارێكی درێژی بەدەستەوە بێت و شارەزایی باش و ئەزمونی لەو كارەدا هەبێت، بە پێچەوانەوە لەوانیە رووبەڕووی مەترسی ببێتەوە بە تایبەت لەو دارگوێزانەی كە باڵایان زۆر بەرزە و لق و پۆپی زۆریان پێوەیە”.

ئەو خاوەن باخەی دارگوێز لە هەورامان ئەوەشی خستەڕوو، ماوەی چەند ساڵێكە جۆرە نەخۆشییەك توشی دارگوێزەكانمان بووە كە پێی دەوتریت شێرپەنجەی دارگوێز بەهۆیەوە لەكاتی پێگەیشتنی یان درەختەكە وشك دەبێت یاخود كاكڵەكەی ڕەش دەبێت و لەناودەچێت، ئەمەش وایكردووە بەرهەمی گوێز لەم سنورە بە ڕێژەی لە %50 بە بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو كەمبكات، بەجۆرێك ‌سەردەمانی باو و باپیرانمان درەخت هەبووە نزیكەی 40 تا 50 هەزار گوێزی گرتووە، بەڵام ئێستا ناگاتە دوو هەزار گوێزیش.

MP-I (8)
MP-I (8)

MP-I (6)
MP-I (6)

MP-I (5)
MP-I (5)

MP-I (4)
MP-I (4)

MP-I (2)
MP-I (2)

MP-I (1)
MP-I (1)

IMG_6577
IMG_6577

IMG_6567
IMG_6567

IMG_6562
IMG_6562

IMG_6554
IMG_6554

IMG_6550
IMG_6550

IMG_6547
IMG_6547

IMG_6542
IMG_6542

IMG_0009
IMG_0009

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this