جۆکۆڤیچ: سوورم له‌ سه‌ر دووباره‌ نه‌كردنه‌وه‌ی هه‌مان هه‌ڵه‌

0
145
نۆڤاک جۆکۆڤیچ

SNN Sport

نۆڤال جۆکۆڤیچ  ئه‌ستێره‌ی تێنسی سه‌رزه‌وی سڕبی سووربوونی خۆی دووپات كرده‌وه‌  له‌ سه‌ر دووباره ‌نه‌كردنه‌وه‌ی هه‌مان هه‌ڵه‌ ،ئه‌مه‌ش پاش سه‌ركه‌وتنی بۆ قۆناغی دووەمی پاڵه‌وانێتیی رۆلاند گارۆس پاش بردنه‌وه‌یەکی ئاسان بەرامبەر بە مایكڵ ئیمه‌ری سویدی.

جۆکۆڤیچ سه‌باره‌ت  به‌و هه‌ڵه‌یه‌ كه‌ له‌ فلاشینگ میدۆز ئه‌نجامیدا  كه‌ بووه‌ هۆی له‌ ده‌ستدانی ده‌رفه‌تی بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كه‌ بۆ چواره‌مین جار وتی:” بێگومان سوورده‌بم له‌ سه‌ر ئه‌نجامنەدانی هه‌مان هه‌ڵه‌ بۆ دووجاری لەسەریەک”.

هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به‌ ئه‌نجامدانی ركابه‌رییه‌كان له‌ سایه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا وتی:” بێگومان كه‌ هه‌مان رۆلاند گارۆس نیه‌ كه‌ راهاتبووین له‌ سه‌ری ، به‌ڵام دڵخۆشین كه‌ به‌رامبه‌ر جه‌ماوه‌ر یاری دەكه‌ین،هه‌میشه‌  دڵخۆشده‌بم به‌ هاتن بۆ پاریس و یاریكردن له‌ سه‌ر یاریگای فیلیب شاترییه ، ئه‌و یاریگایه‌كی گرنگه‌ ، كه‌شه‌كان جیاوازن له‌م ساڵه‌دا به‌ بوونی ژماره‌یه‌كی كه‌م له‌  جه‌ماوه‌ر ، به‌ڵام به‌ ئاماده‌ییه‌وه‌ ده‌مێنمه‌وه‌ بۆ بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كه‌”.

لە یارییەکانی پاڵەوانێتی ئەمریکای کراوە بۆ تێنسی سەرزەوی، نۆڤاک جۆکۆڤیچ بەهۆی ئەوەی تۆپێکی لە ناوبژیوانی یاریەکەدا، سڕ کراو لە پاڵەوانێتیەکە کرایە دەرەوە.

 

 

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this