له‌ 24 كاتژمێرى رابردوودا هیچ كه‌س له‌ هه‌رێم تووشى كۆرۆنا نه‌بووه‌

0
307
لۆگۆى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستيى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان

كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی هه‌رێم  ئامارى 24 كاتژمێرى رابردووى تایبه‌ت به‌ ڤایرۆسى كۆرۆنا بڵاوكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند: هه‌زار و 59 پشكنین ئه‌نجامدراوه‌ و هیچ تووشبوویه‌كى نوێ تۆمار نه‌كراوه‌.

له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا كه‌ كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ئاشكرایكردووه‌ “لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا؛ 1059 پشکنین ئەنجامدراوە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان؛ 359 هەولێر، 383 سلێمانی، 315 دهۆك، 0 هەڵەبجە، 0 راپەرین، 2 سۆران، دەرەنجام هیچ تووشبوویەکی نوێ لە هەرێمی کوردستان تۆمارنەکراوە”.

له‌باره‌ى چاكبوونه‌وه‌ى نه‌خۆشانى كۆرۆنا له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌شهاتووه‌ “11 نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆیسی کۆرۆنا لە پارێزگای هەولێر دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی چاکبوونەتەوە و باری تەندروستیان تەواو جێگیرە”.

کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان 391 تووشبووه‌، لەنێویاندا پێنج مردن هەیە و 361 نەخۆش چاکبووەتەوە، ئێستا تەنیا 25 نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشکی دان.

بەشی بکە لە
تاگەکانکوردستان
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this