ساڵی داهاتوو وەزارەتی كشتوكاڵ 500 هەزار تەن گەنم جوتیارانی هەرێم لەلایەن كەرتی تایبەتەوە دەکڕیت

0
373
گەنمی-جوتیاران

SNN- بریار محەمەد

وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێمی كوردستان رایدەگەێنێت گرێبەستی بەبازاڕكردنی گەنمی جووتیارانی لەگەڵ سێ‌ كۆمپانیا ئیمزاكرد، بەپێی پڕۆژەكەش لەساڵی داهاتووەوە 500 هەزار تەن گەنم جوتیارانی هەرێم لەلایەن كەرتی تایبەتەوە دەكڕدرێت.

حوسێن حەمە كەریم وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە SNNی راگەیاند: پرۆژەی بە بازاڕكردنی گەنمی جووتیاران پڕۆژەیەكی ستراتیژیە، لە قۆناغی یەكەمدا 500 هەزار تەن گەنمی جوتیاران لەلایەن كەرتی تایبەت دەكڕدرێتەوە ‌و بۆ ساڵێك بە هەموو جۆرەكانی، ساوەر، بڕوێش، گەنمە كوتاو بەرهەمەكانی تری لێ دروست دەكرێت، هەروەها هاوردەكردنی هەموو ئەو بەرهەمانەش قەدەغە دەكرێن.

وتیشی “سەرمایەی پڕۆژەكە سەدان ملیۆن دۆلارە‌و هەزاران هەلی كار دەڕەخسێنێت، لەسەدا 60ی هەلی كاری پڕۆژەكەش بۆ دەرچووانی بەشە كشتوكاڵییەكان تەرخاندەكرێت”.

ئەوەشی خستە روو لە ئێستادا دەستكراوە بە ئامادەكارییەكان بۆئەوەی بتوانین لە ساڵی داهاتوو ئەو بڕە گەنمەی دیاركراوە لە جووتیاران وەربگیرێت و كۆمپانیاكانیش لە ئێستادا سەرقاڵی دروستكردنی سایلۆ و ئاشەكان بۆ ئەوەی بتوانن كاتێك گەنمەكانیان وەگرتن راستەو خۆ دەست بە كاركردن بكەن.

شایەنی باسە ڕۆژی 10ی ئابی ئەمساڵ پڕۆژەی بە بازاڕكردنی گەنمی جووتیارانی هەرێمی كوردستان لەنێوان وەزارەتی كشتوكاڵ و سێ كۆمپانیادا واژۆكرا. لەمەودوا ساڵانە 500 هەزار تەن گەنمی ناوخۆ لە جووتیار دەكڕنەوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this