شارێكی پیشەسازی لە نێوان پارێزگای سلێمانی و وڵاتى ئێراندا دروستدەكرێت

0
635
شارێكى پیشه‌سازى نموونه‌یی | فۆتۆ: UNIDO

SNN – عەلی حەمە سەعید
سەرۆكی ژووری بازرگانی سلێمانی ئاشكرایكرد: لەگەڵ كۆنسوڵی ئێران لە سلێمانی رێككەوتووین لەسەر كردنەوەی شارێكی پیشەسازی له‌نێوان سلێمانى و ئێران، ده‌شڵێت: “رەزامەندی دەستەی وەبەرهێنانمان بەدەستهێناوە و چاوەڕێی ئەنجوومەنی وەزیران دەكەین بۆ بڕیاری كۆتایی”.

سیروان محەمەد، سەرۆكی ژووری پیشەسازی و بازرگانی سلێمانی بە SNNی راگەیاند: “بەمەبەستی زیاتر گرنگیدان بە بواری پیشەسازی و رەخساندنی هەلیكار و بوژاندنەوەی زیاتر ئابووری ناوچەكە، لەگەڵ سەركۆنسوڵی ئێران لە شاری سلێمانی كۆبووینەوە و لایەنی ئێرانی داوایان لێكردین، پەلە بكرێت لە دروستكردنی شارێكی پیشەسازی لە نێوان سلێمانی و ئێران كە ماوەیەكی زۆرە وەك پرۆتۆكۆڵێك لە نێوان حكومەتی هەرێم و لایەنی ئێرانی گفتوگۆی لەسەر كراوە، بەڵام نەخراوەتە بواری جێبەجێكردنەوە”.

وتیشى: “دەستەی وەبەرهێنان رەزامەندی لەسەر دروستكردنی ئەو شارە پیشەسازییە دەربڕیووە و ئەوەی ماوەتەوە پەیوەندی بە ئەنجوومەنی وەزیرانەوە هەیە كە بڕیاری كۆتایی لەبارەوە بدات، چونكە لایەنی ئێرانی ئامادەكارییان كردووە و رەزامەندییان دەربڕیووە بە كردنەوە و دروستكردنی شاری پشەسازی لە مەرزەكانی باشماخ و پەروێزخان و حاجی ئۆمەران، بۆیه‌ گرنگە حكومەتی هەرێمیش پەلەبكات لە دەركردنی بڕیارى كاراكردنەوەی ئەو شارە پیشەسازییانە”.

سەرۆكی ژووری پیشەسازی و بازرگانی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو: “دروستكردنی شاری پیشەسازی خۆی لە دامەزراندنی چەندین كارگەی گەورە و جۆراوجۆری ناوخۆیی و بیانی دەبینێتەوە، كە كاریگەری راستەوخۆیان دەبێت لەسەر زیاتر بووژانەوەی ئابووری ناوچەكە و رەخساندنی هەلی كاری زیاتر بۆ هاووڵاتییانی سنوورەكە”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this