هۆکاری چیبوو کە تیک تۆک و سناپ چات لە پەرلەمانی کوردستان قەدەغە کرا

0
230

SNNـ بڕیار محمەد

دوێنی پەرلەمانی کوردستان بڕیاری ‏بەكارهێنانی سناپ چات، تیک تۆک و ئینسیتاگرام لەكاتی دەوامی ‏فەرمیدا لە فەرمانبەران قەدەغە کرا.‏

سامان ئەحمەد، بەڕێوەبەری راگەیاندن لە پەرلەمانی كوردستان بە SNNی راگەیاند: ئەو تۆڕە کۆمەڵایەتییانە لەكاتی دەوامی فەرمیدا لە فەرمانبەرانی ‏پەرلەمان قەدەغەكراوە، “دەبێت فەرمانبەر لەكاتی دەوامی ‏فەرمیدا خەریكی كاری خۆی بێت، نەك بەكارهێنانی تۆڕە ‏كۆمەڵایەتییەكان”.

وتیشی،”بەگوێرەی بڕیارەکە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی سناپ چات، تیک تۆک و هەموو ئەو تۆڕەکۆمەڵایەتییانەی کە دەبنە هۆی سەرقاڵکردنی فەرمانبەران، بەکارهێنانیان لەسەر هێڵی ئینتەرنێت-ی پەرلەمان رادەگیرێت، فەرمانبەران دوای دەوام ئازادن چۆن تۆڕەكۆمەڵایەتییەكان ‏بەكاردەهێنن”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this