ماوەی دوورکەوتنەوەی هازارد دیاری کرا

0
294
ئیدن هازارد

SNN Sport

یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی ئەمڕۆ هەواڵێکی ناخۆشی پێگەیشت و ئەستێرەی یانەکەی ئیدن هازاردی بۆ ماوەی مانگێکی تر لە دەستدا.

رادیۆی کادێنا کۆپی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، هازارد تووشی پێکان بووەتەوە  و بەوهۆیەوە ماوەی 3 بۆ 4 هەفتە لە یاریکردن دووردەکەوێتەوە.

هازارد لە رۆژی سێشەممە لە لایەن زیدانی راهێنەرەوە بۆ لیستی یاریزانەکانی بۆ یاری ڤەلەد وەلید بانگیکرد  بۆ ئەوەی چەند خولەکێک یاری بکات، بەڵام بەهۆی پێکانەوە ناتوانێت بەشداری یاریەکە بکات، ئەمەش دوای ئەوەی ئەو یاریزانە چەند رۆژێکە بە چڕی مەشق و راهێنانی بۆ گەڕانەوە دەستپێکردووە.

پێکانی هازارد لە ماسولکەکانی قاچی راستیدایە، زیدان لە لیستی یاریزانە بانگکراوەکانی لایدەبات بۆ یاریەکەی ئەمشەو دژی ڤەلەد وەلید و بەشداری یاری یانەکەی بەرامبەر بە لیڤانتی و قادش ناکات و یەکەم یاری خولی یانە پاڵەوانەکانیش بێبەش دەبێت،بەڵام بۆ یاری کلاسیکۆ لەوانەیە بگەڕێتەوە.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this