لیژنەی دارایی راپۆرتێك سه‌باره‌ت به‌دەروازە سنوورییەكان دەداتە سەرۆكایەتیی پەرلەمان

0
142

SNNـ بڕیار محەمەد 

به‌مه‌به‌ستی ئامادەكردنی راپۆرتێك سه‌باره‌ت به‌ سەردانە مەیدانییەكانیان بۆ دەروازە سنوورییەكان، لیژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ كۆبووه‌وە.

سەرکۆ گەڵاڵی ئەندامی لیژنەی درایی  بە SNNی ڕاگەیاند “ئەمڕۆ لیژنەی دارایی لەبارەی خاڵە سنوورییەکان کۆبوونەی خۆی ئەنجامدا و راپۆرتی كۆتایی سه‌باره‌ت به‌سەردانە مەیدانییەكانی لیژنەكە بۆ دەروازە سنوورییەكان ئامادەكرا و بڕیاره‌ ئاراسته‌ی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان بكرێت و له‌ رێگه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانیشه‌وه‌ بۆ حكومەتی هەرێمی كوردستان رەوانە بكرێت”.

وتیشی: “مەبەست لە ناردنی رابۆرتەکە بۆ ئەنجوومەنی وەزیران ئەوەیە تا حکومەت به‌دواداچوون بۆ دۆزینه‌ی میكانیزمێكی گونجاو بکات بۆ چۆنیەتيی رێكخستنه‌وه‌ی دەروازە سنوورییه‌كان و باشتر كۆنترۆڵكردنی جووڵەی بازرگانی لەدەروازەكاندا.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this