
کاسێمێرۆ
یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی یاریزانی هێڵی ناوەندی کاسێمێرۆ رێککەوتووەو دەیەوێت بۆ چەند ساڵێکی تر ئەو یاریزانە لە ریزەکانی بهێڵێتەوە.
رۆژنامەنووسی ئیسپانی میلشۆر رۆیز ئاشکرای دەکات، یانەی ریاڵ مەدرید لەگەڵ کاسێمێرۆ رێککەوتووە تا ساڵی 2023 گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە و مووچەکەشی زیاد دەکات، لە ئێستادا تەنها راگەیاندنی رەسمی نوێکردنەوەی گرێبەستی ئەو یاریزانە ماوە.
هەروەها هۆکاری دواخستنی نوێکردنەوەی گرێبەستی ئەو یاریزانە لە لایەن یانەی ریاڵ مەدریدەوە بۆ قەیرانی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەگەڕێتەوە کە ئێستا جیهان و ئیسپانیای بە تایبەتی گرتووەتەوە، کە بێجگە لە کاسێمێرۆ، ریاڵ مەدرید نوێکردنەوەی گرێبەستی هەریەکە لە رامۆس و کەریم بنزیمەی دواخستووە.
کاسێمێرۆ لەم وەرزە بە ئاستێکی بەرزەوە دەرکەوتووە، یەکێکە لە یاریزانە سەرەکییەکانی پێکهاتەکەی زیدان، یانەی ریاڵ مەدرید ئامادە نیە بۆ هیچ یانەیەک دەستبەرداری ببێت.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17