زانیاری نوێ لەبارەی هێرشە مووشەکییەکەی نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر

0
350

SNN- بڕیار محەمەد

سەرچاوەیەک لەنێو فڕۆکخانەی هەولێر بەSNNی ڕاگەیاند “چوار مووشەک بە ئاڕاستەی فڕۆکەخانەی هەولێر بە دیاریکراوی بارەگای هاوپەیمانان لەنێو فڕۆکخانە تەقێنراوە، بەڵام سێ مووشەکیان لە نێوان گوندی گەزنە و گردەچاڵ تەقێندراونەتەوە و یەکێکی تریش کەوتۆتە خوارەوە وهیچ زیانێکی گیانی نەبووە”.

دوابەدوای بەرکەوتنی 4 مووشەک لە نزیک ناوچەی هاوپەیمانان لە هەولێر، 8 فڕۆکەی هاوپەیمانان بۆ پشکنین و بەدواداچوونی ناوچەکە لە حاڵەتی ئامادەباشیدان و بە ئاسمانی ناوچەکەدا دەسووڕێنەوە.

ئەمشەو چوارشەممە چەند مووشەکێک نزیک فڕۆکەخانەی سەربازی لە شاری هەولێر کەوتە خوار، کە تەنها سێ کیلۆ مەتر لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە دوورە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this