ساڵانە 240 هەزار تەن برنج لە دەرەوە هاوردەی هەرێم دەكرێت

0
331

SNN-عەلی حەمە سەعید

لە ئێستادا لە چەند ناوچەیەكی هەرێمی كوردستان وەرزی دروێنەی چەڵتووكی برنجی كوردی دەستپێكردووە كە بە وتەی جوتیاران خواستێی زۆر لەسەر بەرهەمی ناوخۆیی هەیە، بە گوێرەی ئامارەكانی وەزارەتی كشتوكاڵیش ساڵانە بە بڕی 250 ملیۆن دۆلار زیاد لە 240 هەزار تەن برنج لە دەرەوە هاوردە دەكرێت.

عەزیز محەمەد، یەكێك لە جوتیارانی گوندی چەوتانی سەر بە قەزای پێنجوێن بە SNNی ڕاگەیاند: بەهۆی لەبارەی كەشوهەوای سنوورەكەمان و سازگاری ئاوەكەمانەوە ساڵانە لەسەرەتای مانگی حوزەیران ڕووبەرێكی باش لە زەوییە كشتوكاڵییەكانمان بە چەڵتوك دەچێنین لە یەك دۆنم زەوی زیاد لە یەك تەن برنج بەرهەم دێت ئەوەش بە گوێرەی ساڵ گۆِرانكاری بەسەردادێت لە كۆتایی مانگی ئەیلول و سەرەتا مانگی تشرینی یەكەم دەستدەكەین بە دروێنەكردنی چەڵتوك.

ئاماژەی بەوەشكرد، “ئەو برنجەی ئێمە بەرهەمی دەهێنین تەواو سروشتییە و هیچ جۆرە مادەیەكی كیمیایی بۆ زوو پێگەیشتنی بەكارناهێنین، هەر ئەمەش وایكردووە كە كڕیاری تایبەتی خۆی هەبێت و خواستێكی زۆر لەسەر بەرهەمی برنجی ناوخۆیی هەبێت، بەهۆی ئەوەی بەرهەمهێنانی برنجی كوردی پێویستی بە ئاوی زۆر و بەردەوام هەیە بۆیە ئەگەر حكومەت هاوكارمان بێت بە تایبەت لە ڕێكخستنەوەی جۆگە ئاودێرییەكان دەتوانین ساڵانە بڕێكی زۆر برنجی كوردی بخەینە بازاڕەوە.

بە گوێرەی ئەو ئامارانەی كە لەوەزارەتی كشتوكاڵەوە دەست SNNكەوتوون ئەوە خراوەتەڕوو، ساڵانە هەرێمی كوردستان پێویستی بە زیاتر لە 258 هەزار تەن برنجە، لە هەرێمی كوردستان خواستێكی زۆر لەسەر برنج هەیە، ساڵانە زیاتر لە 240 هەزار تەن لە وڵاتەكانی هیندستان، پاكستان، رووسیا و ئەمەریكاوە بە بەهای زیاتر لە 250 ملیۆن دۆلار هاوردە دەكرێت، بۆ ئەمساڵیش لە سنووری پارێزگای سلێمانی زیاتر لە دوو هەزار و 300 دۆنم زەوی بە برنج داچێنراوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this