گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ پێنجشەممە 1/10/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

0
713
مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان

SNN Sport

ئەمڕۆ  پێنجشەممە (1/10/2020) گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو…

ئاس:

  • ڤینسیۆسی رزگارکەر
  • ریاڵ مەدرید1-0 ڤەلەد وەلید
  • بەرازیلیەکە یاریەکە یەکلایی دەکاتەوە دوای ئەوەی دێتە یاریگاوە.
  • کۆرتوا دوو تۆپی یەکلاکەرەوەی گەڕاندەوە.
  • هازارد مانگێک دووردەکەوێتەوە.
  • هازارد مانگێک دوردەکەوێتەوە.
  • ئاتلەتیکۆمەدرید لەگەڵ هویسکا یەکسان دەبێت و نە سوارێز و نە کۆستا نەیانتوانی هێڵی بەرگری ئەم یانەیە ببڕن و جواو فلیسک یاریەکی باشی کرد.
  • ئانسۆ فاتی بەرامبەر بە ئەسپاس لە سەلتاڤیگۆ.
  • کومان:” میسی دڵخۆشە کاتێک یارییەکان دەبەینەوە”.

مارکا:

  • ئای لە زەحمەتی چووەنە ناوەوەی تۆپ بۆ ناو هێڵی گۆڵ.
  • گۆڵێکی ڤینسیۆس بردنەوەی بە یانەی ریاڵ مەدرید دا دژی یانەی ڤەلەد وەلید و کۆرتوا گەڕانەوەی باشی هەبوو لە یاریەکە.
  • تیروپشکی قۆناغی گروپەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا ئەنجام دەدرێت و ریاڵ مەدرید، بەرشەلۆنە،سڤیاو ئاتلەتیکۆمەدرید رکابەرەکانیان بە دیار دەکەوێت.
  • ئاتلەتیکۆمەدرید و هویسکا یەکسان دەبن.

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:

  • دیست بووە بە بەرشەلۆنەیی
  • وێنەی دیست لە بەرشەلۆنە بڵاودەبێتەوە پێش راگەیاندنی فەرمی گواستنەوەی.
  • یاریزانە ئەمریکیەکە پشکنینی پزیشکی ئەنجام دەدات پێش واژووی گرێبەستەکە.
  • یەکەم تاقیکردنەوەی قورسی یانەی بەرشەلۆنە لە دەرەوەی یاریگای خۆی.
  • بەرشەلۆنە سەفەری سەلتاڤیگۆ دەکات و پیانیچ لە سەرەتاوە یاری دەکات.
  • لە خولی یانە پاڵەوانەکان ئەگەری رووبەڕووبوونەوەی بەرشەلۆنە بەرامبەر بە لیڤەرپوڵ، پاریس سانجێرمان وبایرن میونخ هەیە.
  • ڤینسیۆس ریاڵ مەدرید رزگار دەکات و بە گۆڵێکی لە خولەکی65 لە ڤەلەد وەلید دەبەنەوە.
  • ئاتلەتیکۆمەدرید لەگەڵ هویسکا یەکسان دەبێت.

سپۆرت:

  • میسی پارێزگاری لە ژووری جلگۆڕین دەکات.
  • قسەکانی لیۆ میسی وادەکات ئاشتی لە ژووری جلگۆڕین هەبێت و کومانیش دڵخۆشە.
  • یانەی بەرشەلۆنە دەیەوێت دووەم بردنەوە بە دەست بهێنێت و میسی دەیەوێت پلانی خراپی یانەکە لە سەلتاڤیگۆ  بگۆڕێت.
  • ئەمڕۆ سێرجیۆ دیست وەکو یاریزانی بەرشەلۆنە دیاری دەکرێت.
  • لەوانەیە بەرشەلۆنە لە خولی یانە پاڵەوانەکان رووبەڕووی یۆڤانتۆس، یان پاریس سانجێرمان یان لیڤەرپوڵ یان بایرن میونخ ببێتەوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this