وادەی وەرگرتنی خوێندكاران لە زانكۆ و پەیمانگاكان راگەیەندرا

0
730
زانكۆى سلێمانى له‌ شارى سلێمانى له‌ باشوورى كوردستان | فۆتۆ: SNN

SNN – عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە پەرلەمانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت: ئامار و داتاكان گەیشتوونەتە ناوەندی وەرگرتنی خوێندكاران و لە هەفتەی داهاتوو سیستمی زانكۆ لاین تایبەت بە وەرگرتنی خوێندكاران لە زانكۆ و پەیمانگاكان دەستپێدەكات.

ڕاهی ڕەهبەر، ئەندامی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی كوردستان بە SNNی راگەیاند: “لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی پەروەردە و وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی گفتوگۆمانكردووە، ئەوەیان پێ راگەیاندوین كە لە هەفتەی داهاتووەوە سیستمی زانكۆلاین تایبەت بە وەرگرتنی خوێندكاران لە زانكۆ و پەیمانگاكان دەكەوێته‌ كار، بۆ ئەمساڵیش زیاتر لە 72 هەزار قوتابی لە پۆلی12 بە هەردوو بەشی وێژەیی و زانستی دەرچوون”.

وتیشى: “رێنماییەكانی وەرگرتنی خوێندكاران و خوێندكاران لە زانكۆ و پەیمانگاكان لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستییەوە بڵاوكراونەتەوە، بۆ ئەو مەبەستەش سەرجەم داتاكان تەواوبوون و دراونەتە ناوەندی وەرگرتن، تەنیا ئەوەندە ماوە كە ئەنجوومەنی وەزیران رەزامەندیی دەستپێكردنی كاركردن بە زانكۆلاین بدات، هەفتەی داهاتووش ئەو سیستمە كارا دەكرێت”.

بەگوێرەی زانیارییەكانی SNN پرۆسەی وەرگرتنی خوێندكاران لە زانكۆ و پەیمانگاكان لەرێگەی سیستمی زانكۆلایەنەوە بۆ ماوەی 10 رۆژ بەردەوامی دەبێت، هاوكات ئەو خوێندكارانەشی كە بەشداری خولی سێیەمی تاقیكردنەوەكان دەكەن رۆژی 3ى تشرینى یه‌كه‌مى 2020 دەستدەكرێت بە تاقیكردنەوە و رۆژی 15ى تشرینى دووه‌مى 2020 ئەنجامەكانیان رادەگەیەندرێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this