“تا ئەوكاتەی چاكسازی لە لیستی زیندانیانی سیاسی نەكرێت مینحەیان پێنادرێتەوە”

0
202
كۆنگره‌ى رۆژنامه‌وانى زیندانیانى سیاسى بۆ گواستنەوەی دۆسییەکانیان بۆ سەر دەزگای زیندانیە سیاسییەکانی عێراق | فۆتۆ: SNN

SNN – عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی لیژنەی شەهیدان و زیندانییانی سیاسی لە پەرلەمانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت: لە هەرێمی كوردستان 18 هەزار كەس وەك زیندانی سیاسی ناویان تۆماركراوە و زیاد لە پێنج هەزار كەسیان مینحەی مانگانەیان وەرگرتووە، ده‌شڵێت: “تا چاكسازی لە لیستی زیندانیانی سیاسی نەكرێت و دوو مووچەكان جیانەكرێنەوە هیچ پارەیەكیان بۆ خەرجناكرێت”.

ئیدریس ئیسماعیل، ئەندامی لیژنەی شەهیدان و زیندانیانی سیاسی لە پەرلەمانی كوردستان بە SNNی راگەیاند: “ماوەی چەند مانگێكە دابەشكردنی مینحەی مانگانەی زیندانیانی سیاسی لە هەرێمی كوردستان راگیراوە، ئەوەش پەیوەندی بە كۆتایی هاتنی ماوەی ئەو 10 ساڵەوە هەیە كە بڕیار بوو ئەو زیندانییە سیاسیانە مانگە بڕی 500 هەزار دیناری وەربگرن”.

وتیشى: “لە هەرێمی كوردستان 18 هەزار كەس وەك زیندانی سیاسی ناویان تۆماركراوە، بەڵام لەو ژمارەیە حكومەتی هەرێم رەزامەندیی لەسەر خەرجكردنی مینحەی 5 هەزار و 157 زیندانیی سیاسی دەربڕیووە، بەهۆی تەواوبوونی كاتی مینحەی ئەو زیندانییانە كە بۆ ماوەی 10 ساڵە بەپێی یاسا مینحەكەیان راگیراوە، هۆكارەكەیشی بۆ دوو مووچەیی دەگەڕێتەوە لە لیستی زیندانیانی سیاسی”.

ئەو ئەندامەی لیژنەی شەهیدان و زیندانییانی سیاسی ئەوەشی خستەڕوو: “گەندەڵییەكی زۆر لە مامەڵەی زیندانییانی سیاسیدا كراوە، چونكە كەسانێك وەك زیندانی سیاسی ناویان تۆماركراوە كە لەسەر بابەتێكی دیكە زیندانی كراون، بۆیە بە بڕیاری حكومەت و بەدواداچوونەكانی ئێمە تا چاكسازی تەواو لە لیستی زیندانیانی سیاسی نەكرێت و ئەو كەسانە جیانەكرێنەوە كە دوو موچەیان هەیە و مافی خۆیانە وەك زیندانی سیاسی ناویان تۆمار بكرێت هیچ مینحەیەكیان بۆ خەرجناكرێت”.

وتەكانی ئەو ئەندامەی لیژنەی شەهیدان و زیندانیانی سیاسی پەرلەمانی كوردستان لە كاتێكدا كە ناوبه‌ناو زیندانیانی سیاسی دەستبە گردبوونەوە و خۆپشاندانی ناڕەزایەتی دەكەن و داوا دەكەن حكومەت مینحەكانیان بۆ خەرجبكات.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this