بارانبارین دەستپێدەکاتەوە

0
710
بارانبارینى به‌خوڕ | فۆتۆ: Truth-Seeker

SNNـ بڕیار محەمەد

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان پێشبینییەکانی کەش و هەوای 48 كاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.

بژار ئەکرەم بەڕێوەبەری راگەیاندن لە بەڕێوەبەرایتی گشتی کەشناسی بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: ئه‌مڕۆ و سبه‌ی هه‌ینی ئاسمانی زۆربەی ناوچەكانی كوردستان لەنێوان ساماڵ و پەڵە ھەور دەبێت، هه‌روه‌ها له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌كی هه‌رێمی كوردستان ئه‌گه‌ری بارانبارین هه‌یه‌.

كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی پله‌كانی گه‌رمای پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان ڕایگەیاند، كه‌ ئەمڕۆ لە هەولێر بەرزترین پلەی گەرما 36 پلەی سیلیزی دەبێت، لە سلێمانی 34 پله‌، دهۆک 32 پله‌، کەرکوک 38 پلەی سیلیزی.

راشیگه‌یاندووه:‌ ‌سبه‌ی هه‌ینی پله‌ی گه‌رمی پارێزگاكانی هه‌رێم به‌م شێوه‌یه‌ ده‌بێت:

هەولێر بەرزترین پلەی گەرما 36 پلە، سلێمانی 33 پلە، دهۆک 32 پله‌، کەرکوک 38 پله‌ی سیلیزی ده‌بێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this