دهۆك هه‌ژارترین پارێزگاى هه‌رێمى كوردستانه‌: هۆكاره‌كه‌ى چییه‌؟

0
168
پارێزگاى دهۆك

SNN – بڕیار محەمەد
سەرەڕای هەبوونی ژمارەیەك كارگەی پیشەسازی لە پارێزگای دهۆك، بەڵام رێژەی بێكاری ‌و هەژاری لە ئاستێكی بەرزدایە‌، شارەزایانی ئابووریش دەڵێن: “بێ‌ پلانی حكومەت‌ و هاتنی كرێكاری بیانی، بوونە هۆكارى ئەوەی بێكاری لە دهۆك زیاتر بێت”.

بێوار رەمەزان، گەنجێكی دانیشتووی شاری دهۆكە  بە SNNی راگەیاند : “من زیاتر لە سێ ساڵە زانكۆم تەواوكردووە، ئێستا لە ماڵەوە دانیشتووم و ساڵێك دوای دەرچوونم زۆر بەدوای كاردا گەرام، بەڵام هیچ كارێكم  دەستنەكەوت، بۆیە ئێستا لە ماڵەوەم هەرچی كارگە و كۆمپانیاش هەیە یان خەڵكی سووری یان عەرەب یانیش نیپاڵى و بەنگلادیشی كاری تێدا دەكات، بۆیە هیچ كارێك بۆ ئێمەی دهۆكی نەماوە”.

وتیشی: “بەڕاستی ئێستا زۆرینەی خەڵكی دهۆك دۆخی داراییان زۆر خراپە، هۆكارەكەشی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە حكومەت لە چەند ساڵی رابردوودا هیچ پلانێكی بۆ دانیشتووانی هۆك نەبوو بۆ ئەوەی بتوانێت دەرفەتی كاریان بۆ بڕەخسێنێت”.

رەوەند شەوكەت، شارەزاى بوارى ئابوورى له‌باره‌ى خراپى دۆخى ئابووری دهۆك ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات: “نەبوونی پلانێكی تۆكمە و تەندروست لە ماوەی رابردوودا لە دهۆك هۆكارى سەرەكییە بۆ بەرزبوونەوەی رێژەی هەژاری لەو پارێزگایە، بەداخەوە حكومەتی هەرێمی كوردستان وەكو پێویست نه‌یتوانیووە خزمەتێكی باش  پێشكەشی ئەو سنوورە بكات، بەشێوەیەك بتوانێت دەرفەتی كار و پرۆژەی زیاتر لە ناوچەكە دابینبكات، هەر بۆیە پێویستە حكومەتی هەرێمی كوردستان لە داهاتوودا زیاتر بتوانێت لەڕێگای كۆمپانیاكانی وەبەرهێنان دەرفەتی كاری زیاتر بۆ سنوورەكە فەراهەم بكات”.

به‌پێى ئاماره‌كان رێژه‌ى هه‌ژارى له‌ هه‌رێمى كوردستان له‌ ساڵى 2018 كه‌ كۆتا ئامارى فه‌رمى راگه‌یه‌نراوه‌ به‌مشێوه‌یه‌ بووه‌، دهۆك 8.6%، هەولێر 6.7%، سلێمانی 4.5%.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this