ئێزیدییەکان لە خراپی گوزەرانیان و ئاوەداننەکردنەوەی ناوچەکانیان نیگەرانن

0
388

SNN-بڕیار محەمەد

هاووڵاتییانی ئێزیدی رزگاربووی ژێردەستی داعش، نیگەرانن لەوەی ماوەی شەش ساڵە لە کەمپی ئاوارەکاندا ژیانێکی قورس بەڕێدەکەن و تا ئێستا نەتوانراوە ناوچەکانیان ئاوارەدانبکرێتەوە، ئەمڕۆش لەوبارەیەوە ناڕەزایەتییەکانیان گەیاندە وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان.

یەکێک لەو ژنە ئێزیدییانە بەناوی (حەلیمە) ئەمڕۆ بە وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکانی راگەیاند: “لەدوای رزگاربوون لەدەستی داعش تا ئێستا نەمتوانیووە خانەوادەکەم بدۆزمەوە”، حەلیمە باسی لەوەکرد کە 36 ئەندامی خانەوادەکەی شەهیدن یاخود بێسەروشوێنن.

ناوبراو وتیشی، ماوەی شەش ساڵە لەژێر خەیمەدا ژیانێکی زەحمەت و پڕ کولەمەرگی بەڕیدەکەن و نازانن کەی دەگەڕێنەوە بۆ ناوچەکانیان.

لای خۆیەوە ئایدن مەعرون وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان بەڵێنی پێدان داواکارییەکانیان بکاتە راپۆرتێک و پێشکەشی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران و رێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی بکات.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this