ئەنجامدەرانی هێرشە مووشەکییەکەی هەولێر دەستگیرکران

0
364

SNN

وتەبێژی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق رایدەگەیەنێت: ئەنجامدەرانی هێرشە مووشەکییەکەی سەر فڕۆکەخانەی هەولێر دەستگیرکراون و ئێستا لەژێر لێکۆڵینەوەدان.

تەحسین خەفاجی وتەبێژی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق ئێوارەی ئەمڕۆ بە میدیاکانی عێراقی راگەیاند: چەند كەسێكی تێوەگلاو لە كردنەئامانجی ناوەندە دیپلۆماسییەكان لە بەغدا و ئەنجامدەرانی هێرشە مووشەكییەكی سەر فڕۆكەخانەی هەولێر دەستگیرکراون و ئێستا لە ژێر لێكۆڵینەوەدان.

ئاماژەی بەوەشکرد: ناتوانین زانیاری سەبارەت بە دەستگیرکراوان بدەین، بەڵام دوای تەواوبوونی لێكۆڵینەوەكان ئەو لایەنە ئاشكرا دەكرێت كە لە پشت هێرشەكانە.

هاوکات دووپاتیشی كردەوە: ئامادەین بۆ بەكارهێنانی هێز لە دژی هەر لایەنێك کە ناوەندە دیپلۆماسییەكان بكاتە ئامانج و ئاسایشی عێراق بخاتە مەترسییەوە.

ئەمە لەکاتیكدایە شەوی رابردوو مووشەک ئاراستەی ناوچەیەکی نزیک لە فڕۆکەخانەی هەولێر کرا و بەگوێرەی زانیارییە هەواڵگرییەکان، هێرشەکە لەلایەن گروپێکی سەر بە حەشدی شەعبی کراوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this