قەڵادزێ.. دوو پێشمەرگە بە دوو رووداوی جیاواز گیانلەدەستدەدەن

0
418

محەمەد مستەفا-SNN

ئەمشەو پێنج شەممە، لە گەڕەکێکی قەڵادزێ دوو برا  لەناو ماڵی خۆیاندا شەڕ و دەمەقاڵێیان دەبێت و یەکێکیان ئەویتریان بە چەکی تاپڕ دەکوژێت .

شۆڕش ئیسماعیل وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین بە SNN ی راگەیاند : ئەمشەو دوو بریندار گەیەنراونەتە نەخۆشخانەی قەڵادزێ کە هەردووکیان برای یەکترین دانیشتووی گەڕەکی هەنارۆکی قەڵادزێن و تەمەنیان 29 ساڵ و 25 ساڵن .

وتیشی: “دوای کەمێک گەیشتنیان بە نەخۆشخانە یەکێک لەو برایانە کە تەمەنی 29 ساڵە و پیشەی پێشمەرگە بووە گیانی لە دەستداوە، بریندارەکەش باری تەندروستی ناجێگیرە و رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی کراوە .

لە رووداوێکی جیاوازدا و هەر ئەمڕۆ لە قەڵادزێ قەڵادزێ پێشمەرگەیەک بەناوی ڕێبین حاجی، بەهۆی تەزووی کارەبا گیانی لەدەستدا.

بەگوێرەی پۆلیسی ڕاپەڕین: “کەسوکارەکەی وتوویانە، قوربانیەکە لە ناحیەی سەنگەسەر لە ناو حەوزی ماسی سەرقاڵی کارکردن بووە و لەوکاتەدا کارەبا لێیداوە و کوشتویەتی “.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this