ڤیدیۆ:بەرشەلۆنە بە 10 یاریزانەوە لە سەلتاڤیگۆ دەباتەوە

0
307
میسی لە یاریەکە

SNN Sport

لە دووەم دەرکەوتنیدا یانەی بەرشەلۆنە دووەم سەرکەوتنی لە لالیگا بە دەستهێناو توانی بە 10 یاریزانەوە لە یانەی سەلتاڤیگۆ بباتەوە.

یاریەکە لە رکابەرییەکانی هەفتەی چوارەمی خولەکە بوو، لە ناو یاریگای پالایدۆسی تایبەت بە سەلتا ئەنجامدرا، لە گێمی یەکەم لە خولەکی 11 ئانسۆ فاتی گۆڵی پێشکەوتنی بۆ بەرشەلۆنە کردوو ئەم گێمە بەرشەلۆنە بە 10 یاریزانەوە یاریەکەی تەواو کرد، لینگلێتی بەرگریکار دووەم کارتی زەردی وەرگرت و کرایە دەرەوە.

لە گێمی دووەم، لە خولەکی 51، ئۆلازا بە هەڵە گۆڵی دووەمی بەرشەلۆنەی لە خۆیان کردوو ئەنجامەکەی کردە  دوو هێندە.

دواتر لە هێرشێکدا، لە خولەکی 94، سێرجی رۆبێرتۆ توانی گۆڵی سێیەم  بۆ یانەکەی بکات و یاریەکە 3-0 ببەنەوە.

لە کۆتایدا یاریەکە بە سێ گۆڵی بێوەڵام تەواو بوو، بەرشەلۆنە توانی سێ خاڵی تر لە خولەکە بە دەست بهێنێت و بە کۆکردنەوەی 6 خاڵ گەیشتە پلەی پێنجەم.

 

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this