
مایک پۆمپیۆ و کازمی
SNN-
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا وێڕای پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە سەرۆکوەزیرانی نوێی عێراق، پشتیوانیی واشنتۆنی بۆ عێراق دووپاتکردەوە لەتێپەڕاندنی قەیرانی ئێستای دارایی.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەپەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی نوێی عێراق پاڵپشتیی وڵاتەکەی بۆ هەنگاوەکانی بەغدا دەربڕی لە تێپەڕاندنی تەنگژەکانی ئێستای وڵات و قەیرانی دارایی.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە “لەپەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا هەردوولا ئاماژەیان بەوەداوە کە بەپەرۆشن بۆ ئەنجامدانی وتوویژی ستراتیژی لەنێوان هەردوو وڵآتدا”.
مایک پۆمپیۆ پیرۆزبایی لە مستەفا کازمی کردووە کە متمانەی پەرلەمانی وڵاتەکەی بەدەستهێناوە لە بوون بە سەرۆک و پاڵپشتی ئەمریکای بۆ بەغدا دووپاتکردۆتەوە.
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17