یەکێتی ئەوروپا بۆ تورکیا “دەستوەردان لە قەرەباخ راگرە”

0
131

SNN

سەرۆكی دەوڵەتان و حكومەتەكانی ئەوروپا داوایان لە توركیا كرد دەستوەردانەكانی خۆی لە شەڕی چەكداری ئێستای ھەرێمی قەرەباخ رابگرێت و دەست بەڕۆڵێكی بونیاتنەر بكات بۆ ھێوركردنەوەی دۆخەكەی ئەوێ.

ئەم لێدوانە سەرۆكی ئەنجوومەنی ئەوروپایی، شارل میشێل لەمیانی كۆنگرەیەكی رۆژانامەوانیدا لە كۆتایی رۆژی یەكەمی لوتكەی دەوڵەتانی یەكێتی ئەوروپا لە برۆكسل رایگەیاند.

لە وڵامی پرسیارێكی رۆژنامەوانان سەبارەت بە لێدوانی سەرۆكی فرەنسا ئیمانوێل ماكرۆن، كە لە كاتی گەیشتنی بۆ كۆبوونەوەی لوتكەكە رایگەیاندبوو، توركیا چەكدارانی سووریایی گواستووەتەوە بۆ قەره‌باخ، میشێل گوتی: پێویستە لە سەر ھەموو لایەك رۆڵێكی بونیاتنەری زیاتر بگێڕن بۆ بەشداریكردن لە كەمكردنەوەی ھەڵچوون لەو ناوچەیە، ئێمە دەمانەوێت دەستوەردانی دەرەكی رابگیرێت، چونكە رەوشەكە ئاڵۆز دەكات”.

بەپێی راگەیاندراوی لوتكەكە، “ئەنجوومەنی ئەوروپایی داوا دەكات دەستبەجێ كردەوە دوژمنكارییەكان رابگرێن و ھانی لایەنەكانیشی دەدات بۆ ئەوەی جارێكی دیكە جەخت لە سەر پابەندبوون بەراگرتنی شەڕ بەبەردەوامی و چاره‌سەركردنی ململانێیەكە بەشێوەیەكی ئاشتیانە بكەنەوە “.

لە راگەیاندراوەكەدا، جەختكراوەتەوە لە سەر ئەوەی” زیانە گیانییەكان و زیانەكان لە رێزی كەسانی سیڤیلدا كارێكی قبووڵكراو نییە و بەھیچ شێوەیەك رێگای سەربازی و دەستوەردانی دەرەكی نابنە چارەسەر بۆ ململانێیەكە و دەبێت ئازەربیجان و ئەرمینیا دەست بە دانوستانی بابەتیانە بكەن و بەبێ مەرجی پێشوەخت”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this