شازاده‌ى جێنشین بانگهێشتى مسته‌فا كازمى كرد بۆ سعودیه‌

0
527
مسته‌فا كازمى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق

ئه‌مڕۆ هه‌ینى شازاده‌ى جێنشینى سعودیه‌ په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنى له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانى نوێى عێراق ئه‌نجامدا، له‌ په‌یوه‌ندییه‌كه‌دا بانگهێشتى كرد بۆ ئه‌وه‌ى سه‌ردانى ریاز بكات.

به‌گوێره‌ى راگه‌یه‌نراوێك كه‌ كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، “دره‌نگانێكى دوێنێ پێنجشه‌ممه‌ محه‌مه‌د بن سه‌لمان، په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنى له‌گه‌ڵ مسته‌فا كازمى، سه‌رۆكوه‌زیرانى نوێى عێراق ئه‌نجامداوه‌، سه‌ره‌ڕاى پیرۆزباى خۆى له‌ وه‌رگرتنى پۆسته‌كه‌ له‌سه‌ر ره‌زامه‌ندى شا سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زیز، پاشاى سعودیه‌ داواى له‌ كازمى كردووه‌ سه‌ردانى سعودیه‌ بكات”.

له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا ئه‌وه‌شهاتووه‌،”شازاده‌ى جێنشینى سعودیه‌، جه‌ختى كردووه‌ته‌وه‌ له‌ گرنگى رۆڵى عێراق له‌ هاوكێشه‌كانى ناوچه‌كه‌ و گرنگى به‌هێزى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان عێراق سعودیه‌”.

بەشی بکە لە
تاگەکانعێراق
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this