یانه‌ی هه‌ولێر گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ دوو پیشه‌گه‌ر ئه‌نجام ده‌دات

0
559
ئێرتۆن ریبێرۆ و ویلیام توالە

SNN Sport

یانه‌ی هه‌ولێر هێنانی دوو پیشه‌گه‌ری نوێی بۆ ریزەکانی راگه‌یاند ، ئەمەش بۆ به‌هێزكردنی ریزی تیپه‌كه‌ له‌ وه‌رزی نوێی خولی نایابی عێراق.

ئەم یاریزانە تەمەنی 30 ساڵەو لە هێڵی هێرشبردن یاری دەکات.

یانه‌كه‌ له‌ به‌یاننامه‌یەكیدا وتی:”گرێبەست لەگەڵ  یاریزان ویلیام توالەی باشوری ئه‌فریقی  کردووە، كه‌ پێشتر له‌ خولی نایابی وڵاته‌كه‌ی یاری كردووه‌ “.

یانه‌كه‌ له‌ به‌یاننامه‌یەكیدا گواستنەوەی دووەم یاریزانی راگەیاندوو وتی:” گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ ئێرتۆن ریبێرۆ سانتۆسی به‌رازیلی  کراوە كه‌ له‌ ریزی خولی نایابی قوبرسی یاری کردووە، ، پێشتر له‌گه‌ڵ به‌نفیكای پۆرتوگالی ، فلۆمێنسی ، فلامینگۆ ، بۆتافۆگۆی به‌رازیلی یاری كردووه‌ “.

ئەم یاریزانە تەمەنی 30 ساڵەو لە هێڵی ناوەند یاری دەکات.

جێ باسه‌ كه‌ خولی نایابی عێراق رۆژی 25ی ئه‌م مانگه‌ ده‌ستپێده‌كات.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this