نادال بۆ قۆناغی داهاتووی رۆناڵد گارۆس سەرکەوت

0
106
رافایل نادال

SNN Sport

رافایل نادالی ئیسپانی  توانی پلیتی قۆناغی داهاتووی پاڵەوانێتیی تێنسی سەرزەوی رۆناڵد گارۆسی فەرەنسی ببڕێت و لە یاریزانی ئیتاڵی ستیفانۆ ترافالیا بباتەوە.

نادال کە خاوەنی ژمارەی پێوانەییە لە بردنەوەی نازناوەکانی رۆڵاند گارۆس، توانی بە سێ کۆمەڵەی بێوەڵامی  6-1، 6-4، 6-0  یاریەکە بباتەوە کە یەک کاتژمێر و 35 خولەکی خایاند.

نادالی دووەمی ریزبەندی جیهان دوای سەرکەوتنەکە وتی:” باشترین ئاستی خۆمان نیشاندا لە رۆڵاند گارۆس، بە هێزی زیاترەوە بەراورد بە یاری رابردوو یاریم کرد، من دڵخۆشم بە ئەمە، پێویستیم بە کاری باش هەیە و هەوڵ دەدەم رۆژانە باشتر ببم”.

لە قۆناغی داهاتوو نادال رووبەڕووی یاریزانی ئەمریکی سیباستیان کۆردا دەبێتەوە کە ئەم یاریزانە لەسەر حسابی یاریزانی ئیسپانی پیدرۆ مارتینێس گەیشتە قۆناغی داهاتوو، توانیبووی یاریەکە بە ئەنجامی  6-4،6-3 ،6-1 بباتەوە.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this