فیفا ماوه‌ی كاركردنی ده‌سته‌ی ئاساییكردنه‌وی تۆپی پێی عێراقی درێژكرده‌وه‌

0
94
فیفاو یەکێتیی تۆپی پێی عێراق

SNN Sport- حسێن کەرکوکی

یه‌كێتیی تۆپی پێی نێوده‌وڵه‌تی ( فیفا ) بڕیاریدا  به‌ درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی كاركردنی ده‌سته‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ی یه‌كێتیی تۆپی پێی عێراق بۆ ماوه‌یەکی نوێ ،پاش ته‌واو بوونی كاره‌كانی كه‌ پێیراسپێردرابوو بۆ به‌رێوه‌بردنی كاروباری تۆپی پێی عێراق له‌ 3ی نیسانی رابردووەوە‌ .

دەسته‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ له‌ به‌یاننامه‌یەكیدا وتی:”  فیفا ئێواره‌ی رۆژی هه‌ینی رابردوو نووسراوێكی فه‌رمی ناردووه‌ بۆ ده‌سته‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ ، تیایدا ستایشی ئه‌و كارانه‌ی كرد كه‌ به‌ دەسته‌كه‌ سپێردراون  له‌ به‌رێوه‌به‌رانی كاروباری یه‌كێتیی تۆپی پێی عێراق  و جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كانی لە ماوەی رابردوودا.

هوشام محه‌مه‌د وته‌بێژی ده‌سته‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ بۆ میدیا عێڕقییەکان وتی:”فیفا ستایشی توانا و كاری ده‌سته‌كه‌ی كردووه‌ له‌ ماوه‌ی شه‌ش مانگی رابردوودا ، سەرەڕای سپاردنی به‌ ئه‌ركی نوێ  له‌ پاڵ ئه‌ركه‌ سه‌ركییه‌كانی ، ئه‌ویش داڕشتنی یاسای بنه‌ڕه‌تی و یاسای هه‌ڵبژاردنە بۆ یه‌كێتییه‌ لاوه‌كییه‌كانی شاره‌كان “.

هه‌روه‌ها محه‌مه‌د وتی:” فیفا بڕیاریدا به‌ درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی كاركردنی ده‌سته‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ بۆ ماوه‌ی 9 مانگی تر له‌ 30 حوزیرانی 2021 ته‌واو ده‌بێت بۆ ته‌واو كردنی ئه‌و ئه‌ركانه‌ی ده‌ستیپێكردبوو.

 

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this