گه‌نجێكى ته‌مه‌ن 24 ساڵ خاڵى خۆى كوشت

0
1224
ئیسماعیل نادر، قوربانى | فۆتۆ: SNN

SNN – سیروان حه‌سه‌ن

به‌هۆى ده‌مه‌قاڵى نێوانیانه‌وه‌ له‌ سنوورى خانه‌قین گه‌نجێكى ته‌مه‌ن 24 ساڵ ته‌قه‌ له‌ خاڵى ده‌كات و ده‌یكوژێت.

به‌پێى زانیارییه‌كانى SNN كه‌ له‌ پۆلیسى خانه‌قین وه‌ریگرتوون، “شه‌وى رابردوو له‌ گه‌ڕه‌كى حه‌وتى نیسانى قه‌زاى خانه‌قین خاڵ و خوشكه‌زایه‌ك له‌نێو كۆڵان بووه‌ته‌ ده‌مه‌قاڵیان و كێشه‌كه‌ش له‌ گفتوگۆ و قسه‌كردنه‌وه‌ سه‌رى كێشاوه‌ بۆ توڕه‌بوون”.

هه‌ر به‌پێى زانیارییه‌كان، “له‌ ئه‌نجامى ئه‌و ده‌مه‌قاڵییه‌‌ خوشكه‌زاكه‌ به‌ چه‌كى كڵاشینكۆڤ گوللـه‌یه‌كى ناوه‌ به‌ سنگى خاڵیه‌وه‌ و ده‌ستبه‌جێ كوشتوویه‌تى، دواتر له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ تۆمه‌تباره‌كه‌ ده‌ستگیر كراوه”‌.

له‌باره‌ى ناسنامه‌ى كوژراو و تۆمه‌تباره‌كه‌وه‌ SNN ئه‌وه‌شى زانیووه‌، “‌ ناوى ئیسماعیل نادر-ه‌و ته‌مه‌نى 43 ساڵه‌، تۆمه‌تباره‌كه‌ش ته‌مه‌نى 24 ساڵه”‌.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this