گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ شەممە 3/10/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

0
483
مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان

SNN Sport

ئەمڕۆ  شەممە (3/10/2020) گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو…

مارکا:

  • زیدان کورسی یەدەگەکانی تاقیدەکاتەوە.
  • کارڤاخال دێتە لیستی یاریزانە پێکراوەکان دوای هازارد و کرۆس و میلیتا و ماریانۆ دیاز.
  • ناچۆ، مێندی، ئۆدریۆزۆلا و ڤازکوێز بژاردەن لە بەردەمی زیدان بۆ ئەوەی لە لای راستی یاریگا لە شوێنی کارڤاخال یاری بکەن.
  • بە فەرمی بۆرخا مایۆراڵ پەیوەندی بە یانەی رۆما کرد بە خواستن بۆ ماوەی دوو ساڵ.

ئاس:

  • تۆماری هازارد.
  • بەلجیکیەکە لە 27 یاریدا لەگەڵ یانەی ریاڵ مەدرید ئامادە نەبووە، ئەو یاریزانە لە سەردەمی یاریکردنیدا لەگەڵ ئەو یانانەی یاری بۆ کردووە 24 یاری ئامادە نەبووە.
  • قەیرانێکی تری زیدان، کارڤاخال ماوەی 2 مانگ دووردەکەوێتەوە، ئەمەش بەهۆی پێکان لە ئەژنۆیدا.
  • بەهۆی ئەو پێکانەی لە راهێنانەکانی رۆژی هەینی تووشی بوو، کارڤاخال ماوەی دوو مانگ دووردەکەوێتەوە و ئامادەی یاری کلاسیکۆ و دوو یاری قۆناغی گروپەکانی خولی یانە پاڵەوانەکان نابێت.
  • رووبەڕووبوونەوەیەکی بەهێزی ڤیاریاڵ و ئاتلەتیکۆ مەدرید ئێوارەی ئەمڕۆ لە خولی ئیسپانیا لە یاریگای واندا میترۆپۆلیتانۆ دەبێت.
  • نادال دەگاتە قۆناغی داهاتووی پاڵەوانێتیی تێنسی رۆناڵد گارۆس.

سپۆرت:

  • یانەی بەرشەلۆنە دەیەوێت دیست دانی ئەلڤێزی نوێ بێت.
  • دیست:” من سەیری چەندین ڤیدیۆی دانی ئەلڤێزم کردووەو زۆر شت لێیەوە فێربووم.
  • یانەی بەرشەلۆنە پلان بۆ فرۆشتنی دیمبلی دادەنێت.
  • یانەی فولهام دەیەوێت بە 18 ملیۆن یۆرۆ تۆدیبۆ بۆ ریزەکانی بگوازێتەوە.
  • هەریەکە لە تۆدیبۆ، رافینیاو ئۆمتیتی بە شوێنی یانەیەکی نوێ دەگەڕێن.

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:

  • دەمەوێت هاوشێوەی دانی ئەلڤێز بم.
  • دیست دەگاتە بەرشەلۆنەو دانی ئەلڤێز بە پێشینەی خۆی ناودەبات.
  • ئانسۆ فاتی و میسی دوانەیەکن لێکتێگەیشتنی نوێ لە نێوانیاندا هەیە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this