وەزیری تەندروستی: هیچ بڕیارێک نییە بۆ راگەیاندنی قەدەغەی هاتووچۆ

0
715

SNN- محەمەد مستەفا

وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند “لە لایەن چەند بەڕێوبەرایەتییەکی گشتی تەندروستییەوە داوا لە وەزارەت کراوە بۆ راگەیاندنی قەدەغەی هاتووچۆ، بەڵام هیچ بڕیارێک سەبارەت بەو بابەتە نەدراوە” .

ئەمڕۆ شەممە دکتۆر (سامان بەرزنجی) وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێم لە میانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی لە ئیدارەی راپەڕین بۆ کەناڵەکانی راگەیاندن وتی:”  لە لایەن چەند بەڕێوبەرایەتییەکی گشتی تەندروستییەوە داوا کراوە کە بۆ ماوەی هەفتەیەک یاخود دوو هەفته قەدەغەی هاتووچۆ رابگەیەنرێت لە پێناو کەمکردنەوەی رێژەی تووشبوونی هاووڵاتییان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا و خۆ رێکخستنەوەی کەرتی تەندروستی .”

وەزیری تەندروستی باسی لەوەشکرد :لە ئێستادا لە لایەن وەزارەتەوە هیچ بڕیارێک بۆ راگەیاندنی قەدەغەی هاتووچۆ بوونی نییە و بڕیاریش لەسەر ئەو بابەتە نەدراوە”.

سامان بەرزنجی ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد : داواکارن لە هاووڵاتییانی هەرێم پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان و رێکارەکانی خۆپارێزی بن لە پێناو پاراستنی گیانی خۆیان .

لە ئێستادا لە هەرێمی کوردستان 49134 کەس تووشی کۆرۆنا بوون و 31158 هاووڵاتی چاکبوونەتەوە و 1791 کەسی دیکەش بە ڤایرۆسەکە کۆچی دواییانکردووە.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this