کازمی داوای پەلەکردن لە پرۆسەی بایۆمەتریی دەنگدەران دەکات

0
596

SNN

سەرۆکوەزیرانی عێراق داوا لە کۆمسیۆنی هەڵبژاردن دەکات هەرچی زووە و بە زووترین کات لە سەروو توانای خۆشیانەوە بێت، کار بکەن بۆ نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران.

مستەفا کازمی داواشدەکات “ئەو کەسانەی مافی دەنگدانیان هەیە، زوو بە دەم کۆمسیۆنەوە بچن و تۆماری دەنگدەرانی بایۆمەتریی تایبەت بە خۆیان نوێ بکەنەوە”.

کازمی دەشڵێت: “پێویستە هاووڵاتی خۆی بچێتە بنکەی دەنگدان تا کارتی دەنگدانەکەی خۆی وەربگرێتەوە”.

وتیشی: “پێویستە پەلە بکرێت لە داخڵکردنی ناوی ئاوارە و پەنابەرەکانیش تا ئەوانیش بتوانن دەنگی خۆیان بدەن”.

بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختەی خولی نوێی پەرلەمان، 26 ملیۆن هاووڵاتی بۆیان هەیە دەنگ بدەن و لەدایکبووانی ساڵەکانی 2001 و 2002 و 2003 ش دەتوانن دەنگی خۆیان بدەن.

کۆتایی مانگی تەمموزی رابردوو مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق  لە ڕاگیەنراوێکدا بریاریدا 6ی مانگی حوزەیرانی ساڵی داهاتوو هەڵبژاردنی پێشوختەی ئەنجوومەنی نوینەرانی عێراق بکرێت.

ئەو بریارەی مسەفا کازمی لە کاتێکدایە لە کۆتایی ساڵی ڕابردوو و زستانی ئەمساڵ خۆپێشاندەران لە گۆڕەپانە جیاوازەکانی عێراق داوایان کردبوو “ئەنجوومەنی نوێنەران و حکومەتی عێراق هەڵوەشێتەوە هەڵبژاردنێکی پێشوەخت بکرێت”  کاتێک مستەفا کازمی-ش پۆستی سەرۆکوەزیرانی وەرگرت، لە کارنامەکەی ئاماژەی بۆ ئەوە کردبوو کار بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەکات.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this