کاتی دەستپێکردنەوەی خولی ئیسپانیا ئاشکرا دەبێت

0
3529
لالیگا

کەناڵی کواترۆی ئیسپانی کاتی دەستپێکردنەوەی یارییەکانی ئەم وەرزەی خولی ئیسپانیا ئاشکرا دەکات ، کە لە ئێستادا بەهۆی مەترسی ڤایرۆسی کۆرۆناوە خولەکە راگیراوە.

بە پێی زانیارییەکانی ئەم سەرچاوەیە، 20ی حوزەیران کاتی دەستپێکردنەوەی خولەکە دەبێت و  26ی ئەیلوول دەبێت کۆتایی بێت، بەڵام ئەگەر لە ماوەی ئەم بەروارە مەترسی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئیسپانیا بەرەو خراپتر نەڕوات، بەومەرجە یارییەکان بەردەوامی دەبێت و ئەو ماوەی بۆی دیاری کراوە دەستپێدەکات و کۆتایی دێت.

هەروەها هەموو یانەیەکی خولەکە لە هەفتەیەک 2 یاری ئەنجام دەدەن و کۆتایی بەو 11 هەفتەی خولەکە دەهێنن کە ماوە.

لە ئیسپانیا لە ئێستاوە یانەکان دەستیان بە ئامادەکارییەکان کردووەتەوە بە جیا و لە 15ی ئەم مانگە مەشق و راهێنانی بە کۆمەڵ ئەنجام دەدرێتەوە.

خولی ئیسپانیا 27 هەفتەی لێ تەواو بووە، یانەی بەرشەلۆنە بە کۆکردنەوەی 58 خاڵ لە پلەی یەکەم دەبینرێت و ریاڵ مەدرید بە 56 خاڵ لە پلەی دووەم دێت.

 

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this