لە بەغدا کچە یاریزانێکی کەرکوک دەبێتە گۆڵکار و ئۆفەری زۆری پێشکەش دەکرێت

0
229
ئیلاف حوسامه‌دین

حسێن كه‌ركوكی- SNN Sport

له‌ شاری به‌غدا خولێكی تۆپی پێی بچووك كراوه‌ بۆ خانمان به‌ به‌شداری  6 یانه‌ ئه‌نجامدرا ، ژماره‌یك كچه‌ یاریزانانی  شاری كه‌ركوك  نوێنه‌رایه‌تی  چه‌ند یانه‌یه‌كیان كردوو كچه‌ یاریزان ئیلاف حوسامه‌دین کە بە ئیتۆ ناسراوە،  نازناوی گۆڵكاری خوله‌كه‌ی به‌ده‌ستهێنا.

ئیلاف حوسامه‌دین  سەبارەت بە بەشدارییان لە پاڵەوانێتیەکە ‌ وتی:” پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ شه‌ش یانه‌ی شاری به‌غداد به‌شدارییان تێدا كردبوو، كچه‌ یاریزانانی شاری كه‌ركوك به‌ پاڵپشتی و پێشنیاری ماموستا قاسم جه‌میل به‌ نوێنه‌ریه‌تی یانه‌كانی به‌غداد به‌شداریمان كرد، کە پێنجمان نوێنه‌رایه‌تی یانه‌ی ( صحه‌ ) بووین و كچه‌ یاریزان دێرین مه‌حموود له‌ ریزی یانه‌ی ( قووه‌ جه‌وییه‌ ) یاری ده‌كرد كه‌ پله‌ی یه‌كه‌می پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ی به‌ده‌ستهێنا “.

ئه‌و كچه‌ یاریزانه‌ وتیشی:”  وێڕای ئه‌وه‌ی له‌ یاریزانه‌ ته‌مه‌نه‌ بچووكانی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ بووم ،  توانیم نازناوی گۆڵكاری خوله‌كه‌ به‌ده‌ست بهێنم به‌ تۆماركردنی 6 گۆڵ “.

ئیتۆ ئه‌وه‌شی خسته‌ روو:”پاش ئه‌و ئاسته‌ به‌رزه‌ی  كچه‌ یاریزانانی شاری كه‌ركوك پێشكه‌شیان كرد ، ئۆفه‌رێكی زۆرمان له‌ یانه‌كانی به‌غدا‌وه‌ پێشكه‌ش كرا “.

 

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this