لێدوانی زیدان لەسەر یاریەکەی لیڤانتی

0
324
زیدان لە کۆنگرەکە

SNN Sport

سبەی یەکشەممە، لە یارییەکانی هەفتەی پێنجەمی خولی ئیسپانیا، یانەی ریاڵ مەدرید دەبێتە میوانی یانەی لیڤانتی و یاریەکە لە کاتژمێر 5:00  ئەنجام دەدرێت.

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، زیدان راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید بەشداری کردوو باسی لە یاریەکەو دۆخی یانەکەی کرد.

زیدان لە کۆنگرەکە وتی:”لیڤانتی رکابەرێکی زۆر زەحمەتە، دەبێت 90 خولەک بە باشی یاری بکەین، ئێمە بۆ بردنەوەی یاریەکە پێویستمان بە هەموو یاریزانەکان هەیە”.

لەسەر یاریزانەکانی وتی:” ئەسینسیۆ یاریزانێکی گرنگە ، هەموو کات دەمانەوێت ئەومان لەگەڵ بێت و گۆڵ زۆر دەکات، ئیسکۆش هاوشێوەی یاریزانەکانی ترە، ئەم یاریزانە هەموو کات دەیەوێت یاری بکات،خۆشحاڵم بە بوونی هەریەکە لە کارڤاخال و ئۆدۆریزۆلا، پێکان ئەگەری هەیە لە هەموو یانەیەک رووبدات، من بیر لە هیچ شتێکی تر ناکەمەوە، بە شوێنی پۆزش هێنانەوەش ناگەڕێم، هازاردیش تووشی پێکانی ماسولکە بووە،کار بە جددی دەکات بۆ گەڕانەوە،رامۆس و لۆکا مۆدریچیش دەتوانن چەندین یاری لە خولەکە ئەنجام بدەن، سەرەڕای ئەوەی تەمەنیان زیاترە لە 30 ساڵ.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this