“تەندروستی ترەمپ زۆر باشە و نیشانەکانیشی کەمتربوونەتەوە”

0
329

SNN

پاش ئەوەی دوێنێ هەینی 2 تشرینی یەکەم تووشبوونی دۆناڵد ترەمپ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیەندرا، ئەمڕۆش رەوانە نەخۆشخانە کراو پزیشکە تایبەتەکانی دەڵێن “تەندروستی ترەمپ زۆر باشە و نیشانەکانیشی کەمتربوونەتەوە”.

سیان کۆنلێی، پزیشکی تایبەتی سەرۆکی ئەمەریکا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیی وتی، “ئەم بەیانییە تەندروستی سەرۆک ترەمپ باشتر بووە و کۆکە، تا و هەڵامەتەکەی باشتر بووە”، ئەوەشی ئاشکراکرد، ترەمپ پێویستی بە ئۆکسجینی دەستکرد نەبووە و بەشێوەیەکی گشتی هەموو ئۆرگانەکانی ئاسایین.

بەرە بەیانی ئەمڕۆ دۆناڵد ترەمپ، بۆ نەخۆشخانەی سەربازی واڵتەر رید لە واشنتن گوازرایەوە و خرایە ژێر چاودێری پزیشکییەوە، ئەمەش لەبەر ئەوەی ترەمپ چەند نیشانەیەکی کۆرۆنای هەبوو.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this