هەرێمی قەرەباغ داوایی سەربەخۆی دەکات

0
247

SNN

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی قه‌ره‌باغ نووسیویه‌تی: “داوا له‌ كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی ده‌كەین، دان به‌ “كۆماری قەرەباغـدا بنێت، له‌ پێناو ده‌سته‌به‌ری مافی هاووڵاتییانی له‌ ژیان و گه‌شه‌پێدانی ئاشتیانه‌”. هه‌روه‌ها دووپاتی كرده‌وه‌، “له‌م دۆخه‌دا دانپێدانانی نێوده‌وڵه‌تی به‌ كۆماری “قەرەباغ” تاكه‌ رێگه‌یه‌ بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاشتی و ئاسایش بۆ ناوچه‌كه‌”.

هەوەها داوا لە سه‌ركرده‌ی وڵاتانی هاوبه‌ش له‌ “كۆمه‌ڵه‌ی مینسك”ی سه‌ر به‌ رێكخراوی ئاسایش و هاوكاری ئه‌وروپا و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی كرد، “كه‌ داوای دانانی سنوورێك بۆ ده‌ستدرێژییه‌كانی ئازه‌ربەیجان و هێوردركردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه‌ ده‌كه‌ن”، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ته‌واوی داواكارییه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و بانگه‌وازه‌كان به‌توندی هاوپه‌یمانێتی سێقۆڵی نێوان توركیا و ئازه‌ربەیجان و رێكخراوه‌ تیرۆریستییه‌كان ره‌تده‌كه‌نه‌وه‌.

ئەرمینیا و ئازەربەیجان هەردووکیان بەشێکبوون لە یەکێتی سۆڤیەت، پێش ئەوەی لە ساڵی 1991 هەڵبوەشێتەوە، بۆ ماوەی چوار دەیە ناکۆکی لە نێوانیاندا هەیە سەبارەت بە هەرێمی ناگۆرنۆ قەرەباغ، کە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی وەک بەشێک لە ئازەربەیجان دانی پێدانراوە، بەڵام دانیشتوانەکەی ئەرمەنین.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this