وەزیری دارایی: بەبێ قەرز کردن ناتوانین مووچە بدەین

0
948

SNN

وەزیری دارایی عێراق رایدەگەیەنێت “سەرفکردنی مووچەی فەرمانبەران بەندە بە دەنگدانی پەرلەمانی عێراق بە پرۆژەیاسای قەرزکردنەوە”.

عەلی عەلاوی راشیدەگەیەنێت “گەر ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەو پرۆژەیاسایە پەسەند بکات، کێشەی کورتهێنان لە وڵات چارەسەر دەکات”.

وەزیری دارایی وتیشی: “مووچەی خانەنشینان بۆ ئەم مانگە بێ کێشە خەرجکراوە، مووچەی فەرمانبەرانی دیکەش هەر لەم هەفتەیەدا خەرجدەکرێت”.

نزیکەی 50 رۆژە حکومەتی عێراق مووچەی فەرمانبەرانی دابەشنەکردووە، تاوەکو ئێستاش وەزارەتی دارایی هیچ وادەیەکی بۆ دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران دیاری نەکردووە.

پێشتر لە ناوەڕاستی هەموو مانگێک حکومەتی عێراقی دەستی بە دابەشکردنی مووچە دەکرد، بەڵام ئەمڕۆ 3ی مانگی 10یە و تاوەکو ئێستا حکومەتی عێراق مووچەی دابەش نەکردووە.

هەفتەی رابردوو عەلی عەلاوی، وەزیری دارایی داوای لە فەرمانگەی ژمێرە و دەستەی خانەنشینی نیشتمانی کرد، مووچەی خانەنشینی مانگی تشرینی یەکەمی 2020ی مەدەنی و سەربازی خەرجبکەن.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this