“به‌و مه‌رجه‌ى گفتوگۆ بكه‌ین ده‌چینه‌ دانیشتنه‌ تایبه‌ته‌كه‌ى مه‌سرور بارزانى له‌ په‌رله‌مان”

0
185
عەبدولستار مەجید، سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵ لە پەرلەمانی كوردستان | فۆتۆ: په‌رله‌مانى كوردستان

SNN – عەلی حەمە سەعید

سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی رایده‌گه‌یه‌نێت: وەك فراكسیۆنەكەمان بەشداری ئەو دانیشتنەی پەرلەمان دەكەین كە سەرۆكی حكومەت داوایكردووە بە مەرجێك رێگەی گفتوگۆمان پێبدرێت.

عەبدولستار مەجید، سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵ لە پەرلەمانی كوردستان بە SNNی راگەیاند: “ئەو دانیشتنەی كە وابڕیارە رۆژی دووشەممەى ئه‌م هه‌فته‌یه‌ 5ى تشرینى یه‌كه‌م، ئەنجامبدرێت و تیایدا میوانداری مه‌سرور بارزانى، سەرۆكی حكومەت بكرێت، ئەگەر رێگە بە پەرلەمانتاران بدرێت گفتوگۆ و داوای روونكردنەوە لە سەرۆكی حكومەت بكەن ئەوا بەدڵنیاییەوە بەشداردەبین وەك فراكسیۆن و بەشتێكی باشی دەزانین”.

وتیشى: “ئەگەر بزانین دەسته‌ی سەرۆكایەتی پەرلەمان رێگەی گفتوگۆمان پێنادات و دانیشتنێك دەبێت تەنیا گوێگرتنە لە سەرۆكی حكومەت ئەوا وەك سەرجەم ئەندامانی فراكسیۆنەكەمان بڕیاردەدەین بەشدار بین یاخود نا”.

سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵ لە پەرلەمانی كوردستان ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “ئەوەی تا ئێستا باسدەكرێت ئەوەیە كە لە دانیشتنەكەدا رێگە بە گفتوگۆی پەرلەمانتاران دەدرێت، ئەگەر دواتر گۆڕانكاری تیادا نەكرێت”.

به‌ وته‌ى عه‌بدولستار مه‌جید: “ئەو ئامادەبوونەی سەرۆكی حكومەت بۆ پرساندن نییە و جیاوازە لەو یاداشتەی كە ئه‌وان پێشكەشيان كردووە بۆ ئامادەبوونی سەرۆكی حكومەت و جێگرەكەی و وەزیری دارایی بۆ پرساندن”.

بڕیاره‌ سبه‌ى مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم به‌ مه‌به‌ستى روونكردنه‌وه‌دان له‌سه‌ر دۆخى دارایی و سیاسى هه‌رێمى كوردستان و له‌سه‌ر داواكارى خۆى بچێته‌ په‌رله‌مانى كوردستان و وتارێك پێشكه‌ش بكات.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this