لە عێراق 2500 سەربازی ئەمریکی کشانەوە

0
174

SNN

سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند “ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا 2500 سەربازی لە عێراق کشاندووەتەوە، ئاماژەی بەوەشکردووە “واشنتن نیگەرانە لە هێرش و هەڕەشەی بەردەوام بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی لە عێراق”.

لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا لەگەڵ کەناڵی عێراقییە، مستەفا کازمی رایگەیاندووە “لە گفتوگۆی ستراتیژی نێوان ئەمریکا و عێراقدا دەستکەوتی باش وەدیهاتووە”.

وتیشی: “رێککەوتن کراوە بە دووبارە بڵاوەپێکردنی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق و لەو چوارچێوەیەشدا “2500 سەربازی ئەمریکی لە عێراق کشاونەتەوە”.

کازمی ئاشکرایکردووە “پێش چوونی بۆ ئەمریکا لەگەڵ هەموو لایەنە سیاسییەکان قسەی کردووە “پێیانوتم بە ئەمریکییەکان بڵێم رێککەوتنیان لەگەڵ بکەم لە ماوەی 8 ساڵدا پرۆسەی کشانەوەی ئەمریکا لە عێراق دەستپێبکات، بەڵام دواتر لەسەر 3 ساڵ رێککەوتن کرا”.

ساڵی 2014 حکومەتی عێراق تکای لە ئەمریکا کرد 5 هەزار سەرباز لە عێراق بڵاوە پێبکات، ئەویش دوای سی ساڵ لە کشانەوەیان لە ساڵی 2011دا.

رۆژی 20ی ئابی رابردوو مستەفا کازمی بە سەردانێک گەیشتە ئەمریکا و سەرۆکایەتی وەفدی وڵاتەکەی کرد بۆ تاوتوێکردنی گفتوگۆی ستراتیژی نێوانیان.

کازمی راشیگەیاند “یاداشتی ناڕەزاییان لە ئەمریکییەکان وەرگرتووە لەسەر ئەو هێرش و پەلامارانەی دەکرێنە سەر نێردە و باڵیۆزخانە و بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە عێراق”.

ماوەی چەند مانگێکە بەرژەوەندییەکانی هاوپەیمانان لە عێراق دەکەونە بەر هێرش و پەلامار و کازمی ئەنجامدەرانی بە تێکدەر و گێرەشێوێن وەسفکرد.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this