ساڵح موتڵەگ: حەلبوسی هی ئەوە نییە ببێتە کەسی یەکەمی سوننە لە عێراق

0
122

SNN

سەرۆکی بەرەی دیالۆگی نیشتمانی ئەمڕۆ یەکشەممە رایگەیاند “لەسەر بنەمای ئەو دەستکەوتە کەمانەی سەرۆکی پەرلەمان بەدەستیهێناون، شایەنی ئەوە نییە ببێتە رابەری سوننە لە عێراق”.

ساڵح موتڵەگ ئەمڕۆ یەکشەممە رایگەیاند “پێکهاتەی سوننی لە عێراق بە درێژایی مێژوو نەیتوانیوە هیچ رابەرێک بۆ خۆی دیاری بکات تا هەموویان لەژێر چەترێکدا کۆبکاتەوە”.

وتیشی: “رەنگە ئەو دەستکەوتە کەمانەی حەلبوسی بەدەستیهێناون بیانکاتە وەزیرێک یان سەرۆکی فراکسیۆنێک، بەڵام هەرگیز پێی نابێتە رابەری سەرتاسەریی سوننەکان”.

راشیگەیاند “سوننەکان لق و پۆپیان زۆرە و کەسی نیشتمانپەروەریان هەیە، لاریی نابێت گەر کوردێک یان شیعەیەکیش نوێنەرایەتییان بکات بۆ پۆستە سیادییەکان بەو مەرجەی کەسێکی نیشتمانپەروەر بێت”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this