
AP Photo/Tony Dejak
بە گوێرەی ئامارە فەرمییەکان، لە ماوەی هەفتەی رابردوودا سێ ملیۆن و 200 هەزار کەس لە ئەمریکا خۆیان وەک بێکار ناونوسکردووە.
ماڵپەڕی سی ئێن ئێنی ئەمریکی بڵاویکردوەتەوە، بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و مایەپوچبوونی بەشێک لە خاوەن کارەکان، لە کۆی پێنج کرێکار لە ئەمریکا یەکێکیان بێکاربوون.
ئەوەش خراوەتەڕوو، لە کۆتا هەفتەی مانگی ئازاری رابردوودا رێژەی بێکاری لە ئەمریکا بۆ بەرزترین ئاستی زیادیکردووە و کاری لە ئەمریکا بۆ بەرزترین ئاستی زیادیکردووە و شەش ملیۆن و 900 هەزار کەس خۆیان ناونوسکردووە بەو هیوایەی دەرفەتی کاری دیکەیان بۆ بڕەخسێت.
ئاماژەش بەوەکراوە، لەو کاتەوە ڕێژەی بێکاری دابەزیووە بەڵام هێشتا لە ئاستێکی بەرزدایە بەراورد بە کاتی پێش بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە 200 هەزار کەس لە وڵاتەکەدا بێکاربوون.
ئەمە لەکاتێکدایە ئەمریکا، لە پلەی یەکەمی ئەو وڵاتانەدایە کە زۆرترین ژمارەی تووشبووان کۆرۆنای تێدا تۆمارکراوە و بەگوێرەی نوێترین ئامارەکانی زانکۆی جۆنز هۆپکینز، زیاتر لە یەک ملیۆن و 292 تووشبووی کۆرۆنا لە ئەمریکا تۆمارکراون.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
سێ جووتيار لە خورماتوو رفێندران
2021-03-22
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17