گۆڤاری ئیکۆنۆمیست: سیستمی تەندروستی لە عێراق ناتوانێت ژیانی هاووڵاتی بپارێزێت

0
107

SNN

لە راپۆرتێکی بەریتانیدا کە گۆڤاری ئیکۆنۆمیست بڵاویکردۆتەوە، دەڵێت: “دۆخی تەندروستی لە عێراق داتەپیوە و توانای پاراستنی هاووڵاتیی نەماوە”.

راپۆرتەکە دەشڵێت: “حکومەتی عێراق شکستیهێناوە لە قایلکردنی هاووڵاتییان تا دووریی کۆمەڵایەتی جێبجێبکەن و دەمامک ببەستن”.

هەر لە راپۆرتەکەدا هاتووە “حکومەتی عێراق بڕە پارەیەکی زۆر کەمی لەبەردەستدایە بۆ راییکردنی رێکارە تەندروستییەکان، تەنانەت عێراق نیوەی ئەوە خەرجدەکات کە ئوردون بۆ تاک سەرفیدەکات، بەڵام لە عێراق دەدزرێت”.

بەگوێرەی رووپێوێکی گۆڤارەکە، نەخۆشخانەکان لە عێراق پێش ساڵی 2003 چۆن بوون، ئێستاش هەر وەک خۆیانن لەڕووی خزمەتگوزاری و ژمارەوە، هەرچەندە ژمارەی دانیشتوان زیاتر بووە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this