پیانیچ ئامادەیە پەیوەندی بە بەرشەلۆنەوە بکات

0
339
پیانیچ

میرالیم پیانیچی  یاریزانی بۆسنی یانەی یۆڤانتۆس، ئامادەیە پەیوەندی بە یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی بکات، ئەمەش دوای گرنگیدانی یانە کەتەلۆنیەکە بەو یاریزانە.

رۆژنامەی لاگازێتا دیلۆ سپۆرت ئەمڕۆ هەینی بڵاویکردووەتەوە، پیانیچ بەڵێ بۆ یانەی بەرشەلۆنە دەکات و ئامادەیە ماڵئاوایی لە خانمە پیرەکە بکات، بەڵام یانەی یۆڤانتۆس دەیەوێت ئارسر میلۆی بەرازیلی و یاریزانی یانەی بەرشەلۆنەی لە پێناو ئەم یاریزانە دەستبکەوێت، بەڵام بەرشەلۆنە دەیەوێت ڤیدال یان راکیچ لە گرێبەستی گواستنەوەی پیانیچ بەکاربهێنێت.

هەروەها یانەی بەرشەلۆنە نرخی 60 ملیۆن یۆرۆی لەسەر ئارسر داناوە، هەر یانەیەک ئامادە بێت ئەو بڕە پارەی پێبدات، ئەوا دەستبەرداری دەبێت.

ئارسر یەکێکە لە یاریزانە سەرەکییەکانی پێکهاتەکەی کیکی سیتین، بەڵام یانەی بەرشەلۆنە دەیەوێت پارەی بۆ دەستبەرداربوون لەو یاریزانە دەستبکەوێت تا گۆڕینەوە بە یاریزانی تر.

 

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this