ئەمڕۆ شاندی هەرێم و بەغدا کۆدەبنەوە

0
1491

ئەمڕۆ شاندی هەرێم لەگەڵ وەزیری نەوتی عێراق لە بەغدا کۆدەبنەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی SNN، ئەمڕۆ شاندەکەی هەرێم جارێکی دیکە لەگەڵ سامر غەزبان وەزیری نەوتی عێراق و لیژنە یاساییەکانی وەزارەتەکانی نەوت و پلاندانان و لیژنە یاساییەکانی ئەنجومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە و تاوتوێی چەند پرسێکی پەیوەندیدار بە هەرێم و عێراق دەکەن.

ئەمە لەکاتێکدایە دوێنێ، سەمیر هەورامی وتە‌بێژی قوباد تاڵە‌بانی جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران، سەبارەت بە ناوە‌ڕۆكی كۆبوونە‌وە‌كان، رایگە‌یاندبوو: “لە کۆبوونەوەکاندا زانیاری و بەڵگەنامەی خراونەتەڕوو، هەروەها چە‌ند پێشنیارێکی گونجاو گە‌ڵاڵە‌ كراون، وە‌ك چارە‌سە‌ر بۆ پرسەكانی نە‌وت و ماف و شایستە داراییەکانی ھەرێم”.

كۆبوونە‌وە‌كانی شاندی باڵای حكومە‌تی ھە‌رێمی كوردستان و حكومە‌تی عێراق بە‌ردە‌وامن بۆ دۆزینە‌وە‌ی چارە‌سە‌ری گونجاوی هەردوو پرسی نە‌وت و دابینکردنی ماف و شایستەداراییەکانی ھەرێم لە بەرامبەر پابەندیەکانی ھەرێم بە ئیلتزاماتەکانی.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this