ئەمڕۆ نوسراوی پرساندنی سەرۆکی حکومەت ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیران کرا

0
872
دانیشتنێکى پەرلەمانی کوردستان | فۆتۆ: نووسینگەى راگەیاندنى پەرلەمان

SNN – بڕیار محەمەد
نوسراوی پرساندنی سەرۆکی حکومەت و جێگری سەرۆکی حکومەت و وەزیری دارایی کە لەلایەن 23 پەرلەمانتار واژووی لەسەر کراوە، رێواز فایەق سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان ئەمڕۆ ئەو نوسراوەی رەوانەی ئەنجومەنی وەزیرانی كردوە.
رەوانەکردنی نوسراوی پرساندنی سەرۆکی حکومەت و جێگرەکەی و وەزیری دارایی لە کاتێکدایە بڕیارە سبەی پەرلەمان میوانداری مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بکات، بۆ خستنەڕووی چەند پرس و بابەتێک.

ناوی ئەو پەرلەمانتارانەی کە واژۆی پرساندنیان کردووە:
لیستی کۆمەڵی ئیسلامی:
عەبدولستار مەجید
عوسمان کانی کوردەیی
هەورامان گەچێنەیی
موسلیم عەبدوڵڵا
بەدریە سیوەیلی
ڕووپاک ئەحمەد
عومەر عەبدوڵڵا
لیستی یەکگرتووی ئیسلامی:
د. شێرکۆ جەودەت
ئەبوبەکر هەڵەدنی
ئیسماعیل سگێری
سەرچنار ئەحمەد
هەلەز ئەحمەد
لیستی نەوەی نوێ:
د. کازم فارووق
کاوە عەبدولقادر
موژدە محەممەد
سیپان سالم
لیستی گۆڕان:
عەلی حەمە ساڵح
شیرین ئەمین
شایان عەسکەری
لیستی سەربەخۆکان:
مەم بورهان
سیروان بابان
دیاری ئەنوەر
لیستی ئازادی:
محێدین حەسەن

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this