مەسرور بارزانی ئەمڕۆ باس لەو پڕۆژە ستراتیژییە گرنگانە دەکات لە کوردستان ئەنجامیداوە

مەسرور بارزانی و بینای پەرلەمان
SNN
ئەمڕۆ دووشەممە 5ی تشرینی دووەم، کاتژمێر 10 ی بەیانی، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕاپۆرتێکی گرنگ و پڕ وردەکاری لە پەرلەمانی کوردستان دەخاتەڕوو.
لەو ڕاپۆرتەدا کە پوختەیەکی ڕاپۆرتێکی بەرفراوانتری حکومەتی هەرێمی کوردستانە لە ماوەی یەک ساڵی دەستبەکاربوونیدا و بڕیارە لە ئایندەیەکی نزیکدا بڵاوبکرێتەوە، سەرۆکی حکومەت، تیشک دەخاتە سەر چەند تەوەرێکی گرنگ و جێی بایەخی ڕای گشتی کوردستان، لەوانە( پڕۆسەی چاکسازی لە بواری دارایی و کارگێڕی، یاسای چاکسازی، پلانەکانی رووبەڕووبوونەوەی قەیرانی دارایی و پەتای کۆرۆنا، پڕۆژە خزمەتگوزاریی و ستراتیجییەکان لە بوارەکانی کشتوکاڵ و پیشەسازی و ڕیگاوبان و کارەبا. پرۆسەی گفتوگۆ و دانوستان لە گەڵ بەغدا و دۆخی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم و دۆسییەکانی نەوت و دارایی و پێشمەرگە ).
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كهركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17