گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ دووشەممە 5/10/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

0
599
مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان

SNN Sport

ئەمڕۆ  دووشەممە (5/10/2020) گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو…

سپۆرت:

  • خاڵی وەرچەرخان.
  • بەرشەلۆنەی زیرەک، خۆی بە دەستەوە نەدا بەرامبەر بە وێنەی تەکتیکی لۆپتیگی راهێنەری یانەی سڤییا.
  • یانەکە لە لایەن کۆتینیۆوە ئەنجامەکەی یەکسانکردەوە، دوای ئەوەی لۆک دی یۆنگ سەرەتا گۆڵی یەکەمی بۆ سڤییا کرد.
  • ترینکاو دەرفەتی لە بەردەمدابوو بۆ یەکلاکردنەوەی ئەنجامی یاریەکەو بردنەوە بۆ بەرشەلۆنە لە خولەکەکانی کۆتایی، بەڵام سەرکەوتوو نەبوو.
  • ریاڵ مەدرید 0-4 بەرشەلۆنە… یانەی بەرشەلۆنە لە یەکەم کلاسیکۆی کچان مەدرید تێکدەشکێنێت.
  • لە لالیگا ریاڵ مەدرید 2-0 لە لیڤانتی دەباتەوە و کۆرتوا هاوکاری بردنەوەکە بوو.

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:

  • لێدانی سزا هەبوو.
  • ناوبژیوان جیل مانزانۆو تەکنەلۆژیای ڤار حاڵەتەکەیان پشتگوێخست کاتێک دییەگۆ کارلۆس بە توندی لە میسی دا لە ناو هێڵی سزا لە کاتی زیادکراودا.
  • لێدانە سزاکە ئەنجامی یەکسانبوونی دەگۆڕی لە نێوان سڤییاو بەرشەلۆنە لە باشترەوە بۆ باشتر.
  • ئەمڕۆ کۆتا رۆژی بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان دەبێت.
  • لە پاڵەوانێتیی تێنسی رۆڵاند گارۆس نادال بۆ چارەگی کۆتایی سەرکەوت.
  • لە کلاسیکۆی کچان بەرشەلۆنە 4-0 لە ریاڵ مەدرید دەباتەوە و دێتە پێشەنگ.
  • مەدرید 2-0 لە لیڤانتی دەباتەوە و دێتە پێشەنگی خولەکە.
  • لە خولی ئینگلتەرا تۆتنهام بردنەوەیەکی مێژووی بەرامبەر بە مانچستەریونایتد بە دەست دەهێنێت و ئەستۆن ڤێلا 7-2 لە لیڤەرپوڵ دەباتەوە.

مارکا:

  • ئەو دەزانێت چۆن رووبەڕووی زەحمەتی دەبێتەوە و چۆن بردنەوە بە دەست دەهێنێت.
  • کۆرتوای گەورە سەرکردایەتی مەدریدی کرد بۆ بردنەوە لە لیڤانتی 2-0 و وەرگرتنی پێشەنگی لالیگا.
  • ڤینسیۆس گۆڵی یەکەمی بۆ مەدرید کرد کە دەستی بەسەر یاریەکە گرتبوو، دەرفەتیشی لە دەستدا.
  • لیڤانتی لەگەڵ گۆڕانکاری یاریزانەکانی باشتر بوو،بەڵام کۆرتوا لەسەر شێوەی خۆی بوو چەند لێدانێکی گەڕاندەوە.
  • بنزیمە کۆتایی بە یاریەکە هێناو گۆڵی دووەم و دڵنیایی کرد.

ئاس:

  • پێشەنگین.
  • ئاستی مەدرید بەرەو باشتر دەچێت، بەڵام رووبەڕووی کێشە بووەوە کاتێک گەڕایەوە پێشەنگ.
  • گۆڵەکانی بنزیمەو ڤینسیۆس یاریەکەی یەکلاکردەوەو 2-0 لە لیڤانتی دەبەنەوە
  • کۆرتوا گەڕایەوە و یەکلاکەرەوە بوو.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this